سەردانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بۆ لقی هەولێری سەندیکا

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٨/٢١ ٤٠٤

سەردانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بۆ لقی هەولێری سەندیکا

بەڕێز(د. دلۆڤان محمد فاتح )بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەیاوەری شاندێکی بەرێوەبەراتی گشتی تەندروستی هەولێر کەپێک هاتبوو لەبەرێزان د چەتۆ . و محمد حسن یاریدەدەرانی بەرێوەبەری گشتی هەروەها بەرێز بارزان عباس بەرێوەبەری کارگێری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ، بەرێز کاک ساڵح بەرپرسی هۆبەی پەرستاران لەبەرێوەبەراتی گشتی .
سەردانی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیان کرد .
لەلایەن سەرۆک و دەستەی کارگێڕی سەندیکا پێشوازیەکی گەرمییان لێکرا،
بەڕێز شاخەوان سەلیم سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا دوای بەخێر هاتنی بەرێز بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و شاندی یاوەری ، زۆر سوپاسی جەنابی بەرێوەبەری گشتی کرد بۆئەو سەردانەی .
دواتر لەکۆبونەوەیەکدا چەندین بابەت تاوتۆ کرا سەبارەت بەپێشکەش کردنی خزمەت گوزاری تەندروستی لەسنوری شاری هەولێر ، باس لەڕۆلی گرنگی کارمەندانی تەندروستی کرا لەناو ناوەندەکانی تەندروستی کەهەمیشە لەریزی پێشەوەن بۆپێشکەش کردنی باشترین خزمەت بەهاولاتیانی شاری هەولێر بەتایبەت لەشەڕی تیرۆرستانی داعش و روبەروبونەوەی ڤایرۆسی نەگریسی کۆڕۆنا،
دواتر هەماهەنگی لەنێوان سەندیکا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دووپاتکرایەوە ،
هەروەها چەندین پێشنیار پێشکەش بەجەنابی بەریوەبەری گشتی کرا سەبارەت بە رەخساندن و ئاسانکاری بۆ ئەو کارمەندە تەندروستانەی کە ئارەزوی درێژەدان بەخوێندن دەکەن هەروەها دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئەو کارمەندە تەندروستانەی کە دانەمەزراون
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کرد بۆ ئەو پێشوازی گەرمەی کە لەشاندەکەیان کرد .

وێنەکان