لە میانەی هەوڵەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان و هەوڵدان بۆ بەدەنگەوە هاتنی خۆشگوزەرانی کارمەندان و بەهەند وەرگرتنی ئەرک و ماندوبوونی ئەم توێژە ماندوو نەناسە و سوربوونی سەندیکا لەسەر ماف و بژێوی کارمەندانی تەندروستی، لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەنانی تەندروستی بە هاوکاری دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان سەرقاڵی خستنە سەرپێی شوێنی نیشتەجێبونی کارمەندانی ئەو دەڤەرە و دابین کردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی تەندروستی و بنیاتنانی (شاری کارمەندانی تەندروستی ) لە سنوری شارەوانی گەرمیانە.
هەر لەم سۆنگەیەوە دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندان پیرۆزبایی لە کارمەندانی ئەو سنوورە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە سەندیکاکەیان هەردەم زمانحاڵی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی کوردستان دەبێت و بێ پەروا لە هەوڵ و ئەرکدا دەبێت بۆ هێنانە دی سەرجەم داخوازیە ڕەواکانیان.
یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی تەندروستی دروست دەکرێت
