لەچوارچێوەی چالاکیەکانی دووەمین ڕۆژی دیداری نێودەوڵەتی پەرستاران وکارمەندانی تەندروستی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/١٣لەهۆڵەکانی هۆتێل گراند ملینیوم لەشاری سلێمانی دریژەی بەکارەکانیدا کەشەش ورکشۆپ وچوار پانێڵ وسێ سیمیناری لەبوارەجیاجیاکانی پەرستاری ومامانی وپیشە تەندروستیەکان وکارگێری وتوانا زانستیەکان وخوێندنی زانکۆ پەیمانگاکان وخۆراک وکۆنتڕۆڵ انفێکشن وچەندین بواری تری زانستی وپشەیی پێشکەش کراو وگفتوگۆی پێویستیان لەسەرکراوپاشان گروپی (١١١١) بەچەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری کەشێکی هونەریان بو ئامادەبوان ڕەخساند و لەکۆتایدا پاش ئەوەی دیدار سەرجەم جالاکیەکانی بەسەرکەوتوی بەڕێوەبرد خةڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە لیژنەی بەڕێوەبردن و زانستی دیدارو سەرجەم کۆمپانیاکانی سپۆنسەر و بەشداربوو، لە دیدار لەکۆتاییدابەڕێزان سەڕۆکی دامەزراوەی ئایتۆک ولێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکا سوپاسی سەرجەم ڕێکخەران وبەشداربوان لە پەرستاران وکارمەندانی تەندروستیان کرد ،بەڵێنی ئەوەیاندا کەله هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ خزمەتکردن وبەرەوپێشبردنی رەوشی تەندروستی وسازدانی ئەم جۆرە چالاکیانە
یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی پەرستاران وکارمەندانی تەندروستی لە دووەمین ڕۆژدابەسەرکەوتوی کۆتایی بەکارەکانی هێنا
