کۆبوونەوەی لێژنە پسپۆریەکان بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٢/٠٩ ٤٩١

کۆبوونەوەی لێژنە پسپۆریەکان بەڕێوەچوو

رێکەوتی 2022/2/8 بە مەبەستی رێکخستنەوەی زیاتری ئیش و کارەکانی لێژنە پسپۆریەکانی سنووری لقەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە دەستەی باڵای سەندیکا کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی (حەسەن شێخ مەحمود) ئەندامی دەستەی باڵای سەندیکا و بە ئامادەبوونی لێپرسراو و ئەندامانی لێژنەی پسپۆریە پیشەییەکان بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەسەر کارەکانی لێژنەپسپۆریەکان و زانیاری لەسەر پڕۆژەیاسای پیشەیی کارمەندانی تەندروستی و جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر کاراکردنی لێژنە پسپۆریەکان.
ھەروەھا چەندین سەرنج و تێبینی لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایە روو و بڕیاریش درا کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ ھەموو پیشە جیاوازەکانی لێژنەکان بە جیا ئەنجام بدرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان.

وێنەکان