کۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەندیکا بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٥/١٠/١٥ ٤٢٤

کۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەندیکا بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنەوەی بەرنامەی کارە رێنماییەکانی مۆڵەتی پیشەیی لە بەشەکانی سەندیکا رۆژی ١٣\١٠\٢٠٢٥\ بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیکا (جبار محمد رحیم) و جێگری نەقیب (عیسا خانوو) و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکا کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامدرا کە تێیدا چەند تەوەرێکی تایبەت بە بەشەکانی کارگێڕی و دارایی راگەیاندن گفتوگۆی لەسەر کرا و پاشان تەوەری مۆڵەتی پیشەیی کارمەندان و ناونیشانی نوێ و کێشە و گرفتەکان تایبەی بە ڕێنماییەکان و ڕێکارەکان جێبەجێکردنی تاوتوێ کرا، ئەوەی شایەنی باسە جەخت کرایەوە کە پێویستە سەرجەم رێنماییەکان بەهاوبەشی لەگەڵ لقەکانی سەندیکا پێداچوونەوەی پێدا بکرێت و لە ئەنجومەنی گشتی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەربگیرێت.

وێنەکان