له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان و رێكخستنى زیاترى كارى پیشه‌یی و خزمه‌تكردنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رۆژی (2021/2/14) به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و (جه‌بار محمد ره‌حیم) نه‌قیبی سه‌ندیكاى كارمه‌ندان و (عیسى خانۆ) جێگرى نه‌قیبی سه‌ندیكا و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى حیزبی و حكومى و رێكخراوه‌یی و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى سنووره‌كه، له هۆڵى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى لقی هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌ندیكا به‌رێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین وتار و بروسكه‌ى پیرۆزبایی خوێندرانه‌وه پاشان خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه به‌رێز (ئیبراهیم عبدالرحمن ره‌سول ) لێپرسراوى پێشووى نوسینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌ندیكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى رێكخراوه‌یی له سنووره‌كه‌دا ئه‌نجامیداوه.
پاشان خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه به‌رێز( دكتۆر ئازاد مسته‌فا) به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵبجه له پاى خزمه‌تى به‌رده‌وام و دڵسۆزانه‌ى كه له سنووره‌كه پێشكه‌شی كردووه.
کردنەوەی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى
