پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کارمەندانی تەندروستی دەردەکرێت

هەواڵ ٢٠٢١/١٢/١٤ ١٠٠٢

پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کارمەندانی تەندروستی دەردەکرێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2021/12/14 شاندێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە سەرپەرشتی (جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکای کارمەندان و بە ئامادەبوونی (عیسی خانۆ) جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان و کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرۆژەیاسای پێشنیارکراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بۆ ھەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای ژمارە٩ی ساڵی ١٩٩٩ی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردن و ئامادەکردنی تاوەکو بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان .
لەوبارەیەوە لێژنەی تەندروستی بەڵێنیدا کاربکات بۆئەوەی پرۆژەکە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان لە پێناو دەرکردنی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی ھاوشێوەی ھەموو چین و توێژەکانی تر.

وێنەکان