نوێنەرایەتی شیکاری نەخۆشییەکانی هەولێر سەردانی دەستەی باڵایان کرد

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٨/٢٤ ١٠٨

نوێنەرایەتی شیکاری نەخۆشییەکانی هەولێر سەردانی دەستەی باڵایان کرد

 
بەمەبەستی بە ئاگابوون لە ئیشوکارەکانی دەرچوانی شیکاری نەخۆشییەکان لەهەردوو کەرتی گشتی و تایبەت ئەمڕۆ ٢٤ / ٨ / ٢٠٢٦ دەستەیەک لە نوێنەرایەتی شیکاری نەخۆشییەکانی هەولێر سەردانی دەستەی باڵایان کرد لەلایەن نەقیبی سەندیکا (جبار محمد رحیم) و جێگری نەقیب (عیسا خانو) و ئەندامانی دەستەی باڵا پێشوازیان لێکرا و لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا جەختکرایەوە لە هەماهەنگی دەستەی نوێنەرایەتی و دەستەی باڵای سەندیکا بۆ گرینگیدانی زیاتر بە کاری پیشەیی لەبواری تاقیگە و ڕەوشی ئەمڕۆی دەرچوانی شیکاری نەخۆشییەکان کە کار لەسەر ئەوەبکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵەی زانستی شیکاری نەخۆشییەکان لە چوارچێوەی سەندیکادا کارەکانیان برەو پێبدەن.

وێنەکان