سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان دوای ئەوەی لە رێگای نووسراوێک بۆ وەزارەتی تەندروستی داوای کرد لێخۆشبوون بۆ کارمەندانی تەندروستی بکرێت لە پشکنینی کۆرۆنا لە فرۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ دەرەوەی ھەرێم، لەوبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران لە وەڵامی داواکەی سەندیکای کارمەندان داوای زانیاری و روونکردنەوە دەکات ئایا لێخۆشبوونەکە تەنیا پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بگرێتەوە یاخود سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی.
لەوبارەیەوە (جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند : سەندیکا لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان و فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی تەندروستی لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت لە پشکنینی کۆرۆنا لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان .
داوای لێخۆشبوون بۆ پشکنینی کۆرۆنا بۆ میلاکی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.
