شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندان سەردانی زانکۆی کتابیان کرد

هەواڵ ٢٠٢١/٠٥/١٢ ٣٥٦

شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندان سەردانی زانکۆی کتابیان کرد

رێکەوتی ٢٠٢١/٢/١ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کە پێکھاتبوون لە نەقیب و جێگری نەقیبی سەندیکا و ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانی زانکۆی کتابیان کرد لە شارۆچکەی پردێ و لەلایەن لێپرسراوانی زانکۆ و راگری کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و پەرستاری پێشوازیان لێکرا. لە میانەی ئەو سەردانەدا جەخت لەسەر رێکخستن و واژوو کردنی گرێبەستێک کرایەوە لە نێوان ھەریەک لە سەندیکای کارمەندان و زانکۆی ناوبراو بو مەبەستی کار ئاسانی و داشکاندنی کرێ ی خوێندنی ساڵانە بۆ کارمەندانی تەندروستی و ئەندامانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە جۆرێک کە رەچاوی بارودۆخی ئێستای کارمەندانی تەندروستی بکرێت، ھەروەھا چەند بەشێکی زانکۆکە بەسەر کرایەوە و ھەردولا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لە پێناو رەخساندنی زەمینەیەکی باشتر بۆ کارمەندانی تەندروستی .