ئەمڕۆ ٣١ ئایارى ٢٠٢٢ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کە پێک هاتبون لە هەریەک لە بەڕێزان (جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکا و (عیسى خانۆ) جێگری نەقیب و ژمارهیهك له ئەندامانى دەستەی باڵای سەندیکا, سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەڕێز خاتوو( ڕۆژان ئیبراهیم) بڕیاردەری لێژنەی یاسایی و ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی وژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوه.
تیایدا له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆی چڕ کرا سەبارەت بە کاروباری کارمەندانی تەندروستی و ئەرک و مافەکانیان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا.
شاندێكى سهندیكاى كارمهندان سهردانى پهرلهمانى كوردستانیان كرد
