بەمەبەستی پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی (٣) هەولێری (ی.ن.ک) ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/١٤ دەستەی باڵای سەندیکا کە پێکهاتبوون لە نەقیبی سەندیکا (جەبار موحەمەد ڕەحیم) و جێگری نەقیب (عیسا خانوو تاهیر) و ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانی مەڵبەندی هەولێریان کرد و لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەند (ڕێباز بێرکۆتی) و جێگری مەڵبەند (سەرهەنگ حەسەن) و کارگێڕانی مەڵبەند پێشوازیان لێکرا،
لەمیانەی کۆبونەوەکەدا نەقیب و جێگری نەقیب کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی سەندیکا و ڕۆڵی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستیان لە پاراستنی ئەرک و مافە پیشەییەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی خستەڕوو پاشان لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەند چەند تەوەرێکی تایبەت بە هەماهەنگی و تەبایی کارکردنی پیشەیی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گەشەپیدان و چاکسازییەکان لە سیستەمی تەندروستیدا بە ئەرکێکی سەرەکی ئەم قۆناغەی خەباتی ڕێکخراوەیی وەسفکرد و هەموو پشتیوانی و هاوکاریەکی بە شاندی دەستەی باڵا ڕاگەیاند.
دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان سەردانی مەڵبەندی (٣) هەولێریان کرد
