خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی و کردە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٤/١٣ ٢٠٤

خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی و کردە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لقی هەڵەبجە بە هاوکاری ڕێکخراوی سپاردە خولێکی چوار ڕۆژە لەبواری فریاگوزاری سەرەتایی و کردەپزیشکییەکان لە بەرواری ٤/٧ تا ٢٠٢٦/٤/١١ بەڕێوەچوو، کەتیایدا زیاتر لە ٦٠ فێرخواز لەخولەکەدا بەشداربوون بەشێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی، وانەکان لەلایەن ڕاهێنەری خول م. هاوڕێ صالح و هاوکارانی کۆڕسەکە بەسەرکەوتویی کۆتایهات و بڕوانامەی بەشداربوون بە فێرخوازان بەخشرا،
ئەوەی شایەنی باسە بابەتەکانی کۆرس بریتیبون لە کۆرسی پێشکەوتوی کرده پزیشکییەکان (دانانی کانیۆلا ، سەحبی خوێن ، تەداوی و تەکنیکەکانی دورینەوە ، IV فلودەکان ، فریاگوزاری سەرەتایی ، کرداری بوژانەوەی دڵ و سییەکان CPR ، دانانی سۆندەی مەعیدە ، دانانی سۆندەی میز).

وێنەکان