لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی یەک جۆری خوێنی A یان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک پێش تەمەنی 60 ساڵی زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە جۆرەکانی تری خوێنیان هەیە.
لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی جینۆمیکس پەیوەندییەکی ڕوونیان لە نێوان جینی جۆری A و جەڵتەی مێشکی زوودا ئاشکرا کردووە.
توێژەران زانیارییان لە 48 توێژینەوەی بۆماوەییەوە کۆکردۆتەوە، کە هەزاران کەسیان لەخۆگرتبوو کە جەڵتەی مێشکیان هەبووە و ئەوانەی نەبوون، تەمەنی سەرجەم بەشداربووان لەنێوان 18 بۆ 59 ساڵدا بووە.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەوانەی جۆری خوێنی A یان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک پێش تەمەنی شەست ساڵی لەسەدا ١٦ زیاترە، بە بەراورد لەگەڵ هەر کەسێک کە جۆرێکی تری خوێنی هەبێت.
بۆ ئەوانەی جینی گروپی O1 یان هەبووە، مەترسییەکە بە ڕێژەی لەسەدا ١٢ کەمتر بووە.
بەڵام توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە مەترسی زیادەی جەڵتەی مێشک لەو کەسانەی کە خوێنی جۆری A یان هەیە کەم دەبێتەوە، بۆیە پێویست بە وریایی یان پشکنینی زیاتر لەم گروپەدا ناکات.
لید دەڵێت: “هێشتا نازانین بۆچی جۆری خوێنی A مەترسی زیاتری لەسەرە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە هۆکارەکانی خوێن مەین و هەروەها پرۆتینەکانی تری سووڕاوەوە هەبێت، کە هەموویان ڕۆڵیان هەیە لە گەشەکردنی مەینەکانی خوێن”. توێژەر و پزیشکی دەمارەکانی خوێنبەرەکان ستیڤن کێتنەر لە زانکۆی میریلاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوونە کە پێویستمان بە توێژینەوەی بەدواداچوونی زیاترە بۆ ڕوونکردنەوەی میکانیزمەکانی زیادبوونی مەترسی جەڵتەی مێشک.
