بەیاننامەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٢/١١ ٢٩٤

بەیاننامەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان

بەیاننامەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان
کارمەندانی تەندروستی . پەرستارانی ژیاندۆست و دڵسۆزانی ناوەندی تەندروستی

بێگومان لای هەمووان ئاشکرایە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە سونگەی پەرۆشی بۆ ئەرک و ماف لە کارە پیشیەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا لە پێکهێنانی چەندین لێژنەی تایبەت تا لێژنەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سازدانی چەندین ۆرک شۆپ و کۆنفرانسی زانستی پیشە تەندروستەکان دریغی نەکردوە لە پێناو رێکخستنەوەی کاری پیشەیی و مۆلەتی کارکردن بە ڕەچاوکردنی مەرج وپێوەرە زانستی و یاساییەکان تا بتوانرێت هاوتەریب لەگەڵ پیشەکان تری ناوەندی تەندروستی و پزیشکی ڕەوشێکی ئارام و دڵنیایی بۆ تەندروستی هاوڵاتیان فەراهەم بکرێت
بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیمانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە چەندین جار بەبێ هیچ پاساوێک بۆ هەم ئاهەنگی و بەئاگابوون بە پەراوێز خستنی هاوسەنگی ئەرک و مافە پیشیەکان و پابەندیەکانی لێگەیشتن بڕیارو نوسراو ڕێنمایی تایبەت بە کارە پیشیەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی دەردەچێت ،کە ئەم پرسە کێشەیەکی درێژ خایەنە بەبریارو نوسراو تەنها خودی وەزیری تەندروستی چارەسەر نابێت لەکاتێک دا سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان ڕێکخراوێکی کارای پیشەیی کارمەندانی تەندروستی و پەرستارانە بەپێ ی یاسای ژمارە (9) ساڵی (1999) پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە و بەپێ ی بڕگەو مادەکان دەبێت بەشدار بێت لە پێشکەش کردنی پێشنیارەکان لەبارەی تەشریعاتەکان و پلانەکان و بەرنامە تەندروستیەکان لە هەرێمدا ، بەڵام وەزارەتی تەندروستی سەرەرای پابەندیەکانمان پێچەوانەی هاوخەمی دلسۆرزیەکانمان بۆ کەرتی تەندروستی بە هەمان سیناریۆکانی پێشوو لە دواین نوسراویدا کە ئاراستەی سەندیکا کراوە لەسەر پرسی کاری پیشەیی کارمەندانی تەندروستی لەژێر پاساو و ئۆباڵ و خۆ دورخستنەوە لەو پشێوی و کەم تەرخەمیانەی ناوەندی تەندروستی بەهای بڕیارو ڕاسپاردەی لێژنەکانی لێک گەیشتن فەرامۆش و بێ بایەخ دەکات ، لەکاتێک دا ئەمرۆ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بەدامەزراو خۆبەخش و دانەمەزراو لەبارو دۆخێکی پڕ لە قەیرانی مووچە و دەرمالەو نەبونی دامەزراندن وهەلی کار ژیان دەگوزەرینن
هەر بۆیە نارەزایی و نیگەرانی توندی خۆمان رادەگەینینن ناچار نابین لەژێر هیچ بیانویەکدا دا بەرپرسیارێتی پابەندی بۆ هەر ڕێنمایی و نوسراوێک لەئەستۆ ناگرین کە بەرژەوەندی هاوڵاتی و هاوسەنگی ئەرک مافەکانی کارمەندانی تەندروستی تێدا پارێزراو نەبێت وە داواکارین سەرجەم ئەو نوسراو ڕێنمایانە رابگیرێت وکاری پێ نەکرێت تا بڕیارو ڕێنمایی و ڕاسپاردەکان لەلایەن لێژنەکانەوە پەسەند دەکرێت ولەچوارچێوەی گشتی دا بەپێی یاسا و رێنمایی نوێ ئەنجومەنی وەزیران کارەکان ڕێک دەخرێتەوە هەر بۆیە لە هەر پاشەکشەیەکی وەزارەتی تەندروستی لەبڕیارەکان و ئەم شێوازی مامەڵە کردنانە ناچار دەبین سەرجەم هەماهەنگی و لێژنەکانمان هەڵپەسیرین ، هەروەها پێویستە هەموو لایەک بەو راستیە ئاشنا بن کە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی وێرای هەموو ئاستەنگ و تەنگە ژەکان بەردەوام پێشەنگی خزمەت کردن و پارێزەری راستەقینەی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیان بوون و شکۆو ئاوەدانی ناوەندەکانی تەندورستیان پاراستوە .
لە کۆتاییدا داواکارین کە هەموو ئاراستەی هەوڵەکان چر بکەینەوە تا لە کابینەی حکومەتی نوێ دا بودجەی پێویستی سێکتەری تەندروستی و مژدەی بوژانەوەی ناوەندی تەندروستی و دامەزراندن و هەلی کار ڕابگەیەنین کە زامنی ئاستێکی باڵای خزمەتگوزاری و تەندروستی و پزیشکی شایستە بێت بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان .

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان
دەستەی باڵا-هەولێر 11/2/2026