له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رۆژی 2021/12/6 كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ندیكا به ئاماده‌بوونى نه‌قیب و جێگری نه‌قیب و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا و لێپرسراوى لقه‌كانى سه‌ندیكا له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكی شه‌هیدانى كوردستان و شه‌هیدانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ستى پێكردو دواتر راپۆرتى گشتى ساڵانه‌ى سه‌ندیكا و لقه‌كان خوێندرایه‌وه و پاشان چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ى گرنگی تایبه‌ت به رێنمایی دارایی و مۆڵه‌تى كاركردنى پیشه‌یی و چه‌ندین ناونیشانى نوێ بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى گفت و گۆى له‌سه‌ر كرا و جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنى كارى رێكخراوه‌یی بۆ دامه‌زراندنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ خۆبه‌خشان و دابینكردنى كورسی خوێندن و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ى تر‌ى تایبه‌ت به كارى په‌رستارى و پرۆژه و پلانی ده‌سته‌ى باڵا و لقه‌كانى سه‌ندیكا بۆ ساڵی 2022 خرایه روو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌سته‌ى باڵا راسپێردرا تاوه‌كو بۆ به‌دواداچوون و ده‌ركردنى رێنمایی تایبه‌ت به كاروبارى گشتى سه‌ندیكا.
ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان كۆبووه‌وه
