ئامادەکاری کرا بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیمی رۆژی جیھانی پەرستاران.

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٥/١٣ ٢٦٦

ئامادەکاری کرا بۆ ئەنجامدانی مەڕاسیمی رۆژی جیھانی پەرستاران.

ئەمرۆ ٢٠٢٢/٥/١١ لقی ھەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز (عیسی خانۆ) جێگری نەقیبی سەندیکا و سەرۆک و جێگری سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکا و ژمارەیەک لە ئامادەبووانی تر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە مەبەستی ئامادەکاریەکانی بۆ ئەنجامدانی رێورەسمێک بە بۆنەی ٥/١٢ رۆژی جیھانی پەرستاری.
جێ ی ئاماژەیە وا بڕیارە بەیانی ٥/١٢ مەراسیمێکی تایبەت بەو بۆنەیەوە لە شاری ھەولێر لە ھۆڵی سەردەم کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەر لەبەیانی بەڕێوە بچێت.