ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٢لەبارەگای لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کۆبونەیەک لەگەڵ بەپرسی نوسینگەکانی سەربەلقی هەولێری سەندیکا بەئامادەبونی بەرێز شاخەوان سلیم سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا و جێگری بەرپرسی لق و دەستەی کارگێری لق ئەنجام درا لەکۆبونەوەکە باس لەئیش کارەکانی نوسینگەکانی سەربەلقی هەولێری سەندیکا کرا دەست خۆشی لەبەرپرسی نوسینگەکان کرا کەلەماوەی ڕابردوو بەرێکی ئیش وکارەکانی خۆیان ئەنجام داوە دواتر دیاری و سوپاس وپێزانینیان پێشکەش کرا وەلەڕێگای بەرپرسی نوسینگەکان دیاری سەندیکا و رێزو خۆشەویستی لقی هەولێری سەندیکا پێشکەش بەسەرجەم پەرستارانی سنوری نوسینگەکانی ( دەورو بەری هەولێر ، نوسینگەی خەبات ، نوسینگەی شەقڵاوە ، نوسینگەی کۆیە ،نوسینگەی مخمور ،) کرا .
کۆبونەوە لەگەڵ نوسینگەکانی سەر بە لقی هەولێر
