“کەرەنتینە بۆ یەک ڕۆژ تەنها…ڕاسپاردەیەکی سەرسوڕهێنەری ئەمریکی سەبارەت بە کۆرۆنا”

زانستی ٢٠٢٤/٠٣/٠٣ ٥٢٥

“کەرەنتینە بۆ یەک ڕۆژ تەنها…ڕاسپاردەیەکی سەرسوڕهێنەری ئەمریکی سەبارەت بە کۆرۆنا”

دوای قۆناغێکی سەخت کە لەو ماوەیەدا خەڵک لە سەرانسەری جیهان لە ئەنجامی پەتای “کۆڤید-١٩” زیانیان بەرکەوت، ئەو کەسانەی کە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسەکە بوون، چیتر پێویست ناکات بە شێوەیەکی ڕۆتینی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە کەسانی دیکە دوور بکەونەوە، وەک ئەوەی پێشتر ڕوویدا .
دوێنێ هەینی، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕێنمایی نوێی دەرکرد بۆ بەخشینی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون لە کەرەنتینە، ئەمەش وەک پچڕانێک لەگەڵ ستراتیژێکی پێشوو کە لە سەرانسەری جیهاندا سەپێنرابوو، کە شارەزایان ڕایانگەیاند گرنگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی تووشبوون.
 ڕوونیشیکردەوە، کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی ڕاسپاردەکانی سەبارەت بە “کۆڤید-19” بۆ ئەوەی لەگەڵ ئامۆژگارییەکانیدا بگونجێت سەبارەت بە جۆرەکانی تری هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، وەک ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی سینستیاڵی هەناسەدان.
 هاوکات دوێنێ شارەزایانی ئاژانسەکان لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاندووە، دابینکردنی یەک کۆمەڵە ڕێنمایی یەکگرتوو دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک زیاتر پابەندبن پێیانەوە، بەپێی ئەوەی کە سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە.
 تەنها ٢٤ کاتژمێر
 هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد کە ئەو کەسانەی تووشی “کۆڤید-19” بوون، پێویستە “لە ماڵەوە بمێننەوە” تا لانیکەم 24 کاتژمێر بێ دەرمان لە تا دەبن و نیشانەکانیان باشتر دەبن.
 دوای ئەوە دەتوانرێت چالاکییە ئاساییەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام بەو ڕێوشوێنە پێویستانەی کە لە ماوەی پێنج ڕۆژی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەگیرێنەبەر – لەوانە باشترکردنی هەواگۆڕکێ، بەستنی دەمامک، و سنووردارکردنی بەرکەوتنی نزیک لەگەڵ کەسانی دیکە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
 ئەم خۆپارێزییە بەرزکراوە گرنگە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ هەندێک گروپدا دەبێت، وەک کەسانی بەساڵاچوو یان ئەوانەی نەخۆشی بەرگری لەشیان هەیە وەک شێرپەنجە.
لەکاتێکدا بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکان، دکتۆر مەندی کۆهین، ڕوونیکردەوە کە سەنتەرەکە ڕێنماییەکانی گۆڕیوە، چونکە ئێستا زۆربەی دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕێک بەرگریان بەرامبەر بە Covid-19 هەیە، و لە ئەنجامدا وڵاتەکە چیتر شاهیدی زۆری نییە شەپۆلی تووشبوون، خەواندن لە نەخۆشخانە، و مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
 شارەزایان ئەو ڕاسپاردە نوێیانە ڕەتدەکەنەوە
 لەلایەکی دیکەوە، هەندێک لە پسپۆڕان ئەو ڕاسپاردە نوێیانەیان ڕەتکردەوە، بەو پێیەی دکتۆر ئیلی مۆرای، یاریدەدەری مامۆستای پەتا لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی زانکۆی بۆستن، ڕایگەیاندووە، مەعقولە بمانەوێت چارەسەری “کۆڤید-١٩” بکرێت وەک ڤایرۆسەکانی تری هەناسەدان ، بەڵام ناتوانیت بە سادەیی زانستەکە پشتگوێ بخەیت.
 ئەو خانمە ئاماژەی بە پێویستی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی بۆ دوورکەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و گوتی: زۆر شتمان فێربووە لەسەر چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و باشترین ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵکردنیان لەکاتی پەتاکەدا… بەڵام لەبری ئەوەی ئەم وانانە جێبەجێ بکەین بۆ یارمەتیدانی پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی تری وەک ئەنفلۆنزا، ئەم پاشەکشەیە لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.پەیامێکی زیانبەخش دەنێرێت.
 لە بەرامبەردا دکتۆر ئێریک تۆپۆل، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی سکریپس، وتی: من بە تەواوی لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەدا نیم کە هیچ جۆرە ئیستسنایەک بۆ Covid-19 نییە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەڵگەکانی زۆر زۆر لەسەر ئەم ڤایرۆسە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پێمان دەڵێن کە نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدارترە لە ئەنفلۆنزا، کە وەرزیی نییە، بەردەوامە لە پەرەسەندن، و بووەتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن لە دەیان ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
 جێگای سەرنجە لە ساڵی ٢٠٢١ لە لوتکەی پەتاکەدا دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراو بوون بەهۆی “کۆڤید-١٩” و لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەم ژمارەیە بە ڕێژەی ٦٠% کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٩٠٠ هەزار خەواندن لە نەخۆشخانە.
سەندیکا کارمەندێن ساخلەمیێ لقا ئاکرێ