دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان گشتاندنێکی بۆ سەرجەم لقەکانی سەندیکا دەرکرد
بۆ / سه‌رجه‌م لقه‌كانى سه‌ندیكا ب / گشتاندن دوابه‌دواى رێنمایی و گشتاندنمان ژماره‌ (56) له‌ 29/3/2020، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م كاتانه‌ى ره‌وشی ته‌ندروستى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسی (Covid-19) و دواین بڕیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ تاوه‌كو رێكه‌وتى (10/4/2020) بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا، بۆیه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى باڵاوه‌ لقه‌كان سه‌رپشك ده‌كرێن به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان و لێژنه‌كانى رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌ له‌ سنوورى پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ یان داخستنى نۆرینگه‌كانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستی به‌ شێوازێك كه‌ له‌ سنوورى جوگرافیاى خۆیدا ده‌توانێت به‌ پێ ى پێویستى ئه‌و ناوچانه‌ بڕیارى كردنه‌وه‌ یان داخستنى بدات به‌مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ره‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌دا به‌مه‌رجێك رێنماییه‌كان وه‌ك خۆیان جێ به‌جێ بكرێن له‌لایه‌ن خاوه‌ن نۆرینگه‌كانه‌وه‌. له‌گه‌ڵ رێزدا... سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/3/31
ژماره‌ی بینین:
650
به‌روار:
02/04/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200