لەلایەن خێرخوازێکەوە ھاوکاری تەندروستی بۆ سنووری شەقڵاوە دابین کرا
لە رێ و رەسمێکدا ئەمڕۆ 2020/3/26 بە ئامادەبوونی قائیمقامی شەقڵاوە و شاندێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە شارۆچکەی شەقڵاوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای زیاتری نەخۆشخانەکان بۆ بەگژداچوونەوەی باشتر دژی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، برێک لە پێداویستی و ئامێر و کەل و پەلی تەندروستی کە لە لایەن بەرێز (عەلی خۆشناو) سەرمایەداری ناوچەکە دابین کرابوو پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی سنووری شەقڵاوە کرا.
جێ ی ئاماژەیە ھاوکاریەکە پێک ھاتبوون لە ژمارەیەک لە ئامێری تەندروستی وەکو ئامێری ھێلکاری دل و ئامێری گواستنەوەی ئۆکسجین و تەبخیر و پێوەری پاڵەپەستۆی خوێن و ھەروەھا ماسک و دەستکێش و برێک لە داودەرمان.
ژماره‌ی بینین:
273
به‌روار:
26/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200