په‌یامی پشتیوانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانی ته‌ندروستى بۆ په‌رستاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستی
دیسان بۆ مێژوومان
مێژوو ئه‌و چركه‌ساتانه‌ى ژیانی رۆژانه‌ن بۆ هه‌ر تاكێك و توێژێك و كۆمه‌ڵگه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ده‌یگوزه‌رێنێت، وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه‌، یان ئه‌و كرده‌ و رووداوانه‌ن كه‌ كاره‌كته‌ره‌كان پێ ى هه‌ڵده‌ستن له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆى راسته‌قینه‌ى ژیان و تێده‌په‌ڕێت، پاشان ده‌توانێت له‌كاتی نمایشكردنی شانۆگه‌ریه‌كه‌ ته‌نها بینه‌ر بیت، كه‌ تواناى گۆڕینی ته‌نها یه‌ك جوڵه‌ى هیچ كام له‌كاره‌كته‌ره‌كانت نی یه‌.
هاوڕێ و هاوپیشه‌ مرۆڤ دۆسته‌كانمان
په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رگیز نیگه‌ران مه‌بن له‌وه‌ى پێشه‌نگن و له‌و پێشه‌نگی یه‌دا كه‌من ئه‌وانه‌ى هاوشێوه‌تان بن و به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ تاكه‌ كه‌سی یه‌كان، یان له‌ پاى نواندنى دڵسۆزى و خه‌مخۆرى وه‌ك ئێوه‌ زیانى گیانى و ماددى بچننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌رپرسیارێتی و خۆ به‌ به‌رپرس زانینه‌.
ئازیزان
شانۆى ژیانی ئێمه‌ گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌م رۆله‌مان بینیوه‌ و كۆڵیشى لێ ناده‌ین، بۆیه‌ سه‌ندیكاكه‌تان له‌و سه‌رچاوه‌وه‌ بڕیار و راسپارده‌ و رێنمایی بۆ ئێوه‌ى ماندوو نه‌ناسان ده‌گشتێنێ و ئه‌و نه‌خشه‌ رێگایه‌ ده‌نه‌خشێنێ كه‌ هاوڕێ و هاوپیشه‌كانمان له‌ رابردوودا بۆیان كێشاوین. ئه‌و رۆله‌ پڕ شانازیه‌ ده‌بینین كه‌ مێژوومان پڕاوپڕه‌ و درێژه‌ى پێ ده‌ده‌ین بۆیه‌ ماندوو ده‌بن به‌ڵام ئێمه‌ ماندوبوون ناناسین.
دڵسۆزی و خۆنه‌ویستیمان وه‌ك خۆى نانرخێندرێت، به‌ڵام ئێمه‌ مێژووى خۆمان بۆ ویژدانی زیندووى خه‌م خۆرانی ئێستا و ئاینده‌ى ئه‌م گه‌له‌ تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ زۆربه‌یان له‌ چینی هه‌ژاران و كه‌م ده‌رامه‌تانن وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌مانن بنچینه‌ى دروستكردنى ئاڵوگۆڕ و ده‌سته‌به‌رى ئاینده‌ى هه‌ر گه‌ل و وڵاتێكه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى دڵسۆزیان بۆ ژیان له‌ خۆنه‌ویستى و قوربانیدانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، ئێوه‌ش هه‌وڵ و تێكۆشانتان و ماندوبوونتان پارێزگارى كردنه‌ له‌ مرۆڤ، هه‌ر ئیوه شن پێنووسى راسته‌قینه‌ى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان
ده‌سته‌ى باڵا
2020/3/18
ژماره‌ی بینین:
373
به‌روار:
19/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200