رێنمایی تایبە‌ت بە‌ نە‌خۆشی كۆرۆنا
رێنمایی تایبە‌ت بە‌ نە‌خۆشی كۆرۆنا نیشانە‌كانی نه‌خۆشى ( كۆرۆنا) چى ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ت هه‌بێت یان گومانت هه‌بێت له‌ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ ؟ له‌كاتى بوونى نیشانه‌كانى وه‌ك : تا (پله‌ى گه‌رمى له‌شى له‌ 40پله‌ى سه‌دى نزیك ده‌بێته‌وه‌ ) ، كۆكه‌ ،ته‌نگه‌ نه‌فه‌سى ،ژانه‌سه‌ر ، پژمه‌ ، ئازارى قورگ , زیادبوونى ده‌ردراوى لوت هه‌ندێك جار( رشانه‌وه‌ و سكچوونى) له‌گه‌ڵدا ده‌بێت یان سه‌ردانى ووڵاتێك ناوچه‌یه‌ك هه‌رێمێكت كردبێت كه‌ نه‌خۆشى كۆڤید 19(كۆرونا) ى تیدا بڵاو بووبێته‌وه‌ هه‌وڵ بده‌: تێكه‌ڵاوى كه‌سانى تر نه‌بیت دووركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ شوێنى قه‌ره‌باڵغ وه‌ ماوه‌ى نێوان خۆت و كه‌سانى تر له‌ دوو مه‌تر كه‌مترنه‌بێت په‌یوه‌ندى كردن به‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى ته‌ندروستى بۆ وه‌رگرتنى رێنمایی و چاره‌سه‌ر. سە‌ندیكای كارمە‌‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان
ژماره‌ی بینین:
338
به‌روار:
18/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200