رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشى كۆرۆنا
•زوو زوو ده‌سته‌كانت بشۆ. •ئه‌گه‌ر به‌ ئاشكرا ده‌سته‌كانت پیس بوو به‌ ئاوو سابوون بیان شۆ •به‌رده‌وام به‌ جێلى كحولى ده‌سته‌كانت پاك بكه‌ره‌وه‌ (به‌جۆرێك رێژه‌ى كحوله‌كه‌ى %60 ) كه‌متر نه‌بێت • دووركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ست لێدانى ده‌م و لوت و چاو . • له‌ كاتى كۆكه‌و پژمه‌دا كلینكس به‌كار بهێنه‌ و پاشان فرێدانى بۆ شوێنى تایبه‌ت ( سه‌به‌ته‌ى خۆڵى سه‌ر داپۆشراو) . • دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تا، كۆكه‌ ، پژمه‌ ، یان نیشانه‌ى نه‌خۆشیان پێوه‌ دیاره‌. • هه‌وڵ بده‌ له‌م كاته‌دا گه‌شته‌كانت بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ یان ئه‌وشوێنانه‌مه‌كه‌ كه‌ نه‌خۆشی كۆرۆناى تێدایه‌ . • دووركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ شوێنى قه‌ره‌باڵغ و به‌شدارى بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (ئاهه‌نگ و كۆروكۆبونه‌وه‌ و مه‌راسیمه‌كان ) مه‌كه‌ له‌كاتى ئێستادا. • به‌رده‌وام هه‌وا گۆركێ له‌ ماڵ و شوێنى نیشته‌جێ بوونتدا بكه‌. • به‌بێ به‌كارهێنانى كه‌ل و په‌لى خۆپاراستن هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و بالنده‌ى كێوى و ماڵى مه‌كه‌ . • به‌رهه‌مى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌ر (هێلكه‌ گۆشت شیر) به‌ باشى بكوڵێنه‌ پێش به‌ كار هێنانى. سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان
ژماره‌ی بینین:
206
به‌روار:
18/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200