ڕێنماییەکان بۆ شوفێری تەکسی بۆ خۆپاراستن لە‌ نە‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا
۱ـ کردنەوەی جامی سەیارە بۆ هەوا گۆڕكێ ، ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پرژەی هەوای هەڵگری ڤایرۆس. ۲ ـ پاکردنەوەی دەسکی دەرگا و گێر و سوکان و هەموو ئەو بەشانەی سەیارەکەی بە گیراوەی کحولی سەرو ٪٦٠ یاخود گیراوەی ۱ پەرداخ فاس بە ۹ پەرداخ ئاو پرژاندی بە پەمپ بەو شوێنی بەرکەوتنانەی دەستی سەرنشین ۳ ـ کردنی ماسک لە کاتی بونی سەرنشین لە سەیارەکەی و بونی ماسک بۆ سەرنشین . ٤ .لەکاتی پژمە و کۆکە بە کلێنش دەم و لوتی بگرێت و پاشان کلێنسەکە فڕێبدات و دەستی بشوات بەو مەوادانەی باس کران بۆ پاکردنەوە ٥ . لە کاتی بونی کەسی گوماناوی دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکاتەوە. سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان
ژماره‌ی بینین:
233
به‌روار:
18/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200