راگە‌یاندنی سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان
سوپاس و پێزانین بە‌ناوی دە‌ستە‌ی باڵای سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستانە‌وە‌ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە‌ی سە‌رجە‌م كارمە‌ندانی تە‌‌ندروستی و پزیشكان و فە‌رمانبە‌رانی ناوە‌ندی تە‌ندروستی دە‌كە‌ین كە‌ ئە‌مڕۆ‌ پێشمە‌رگە‌ ئاسا لە‌ سە‌نگە‌ری روبە‌روبوونە‌وە‌ی پە‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادان و زۆر ماندوو نە‌ناسانە‌ و دڵسۆزانە‌ ئە‌ركە‌كانیان لە‌ خزمە‌تكردنی خە‌ڵكی كوردستاندا بە‌ڕێوە‌دە‌بە‌ن، جێگە‌ی خۆیە‌تی لێرە‌وە‌ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە‌ی ھە‌موو ئە‌و كارمە‌ندانە‌ بكە‌ین كە‌ بە‌ دە‌نگ رێنماییە‌كانی سە‌ندیكاوە‌ ھاتوون لە‌ داخستنی نۆرینگە‌كان و بە‌ دە‌نگە‌وە‌ ھاتنیان بۆ رێگریكردن لە‌ بڵاوبوونە‌وە‌ی پە‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە‌م ھە‌ڵوێستە‌ نیشمانی و خە‌مخۆریە‌تان دە‌یسە‌لمێنن كە‌ ئێوە‌ پێشە‌نگ و پێشمە‌رگە‌ی ئاسایشی تە‌‌ندروستی ھاوڵاتیانن. لێرە‌وە‌ بە‌ پێویستی دە‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە‌ی سە‌‌رجە‌م كارمە‌ندانی وە‌‌زارە‌تە‌كانی ناخۆ و شارە‌وانی و ھە‌موو یە‌كە‌ كارگێڕیە‌كانی تر بكە‌ین كە‌ ھاوكار و پشتیوانی تیمە‌ تە‌‌ندروستی یە‌كان بوون لە‌ ھە‌ڵمە‌تی بە‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە‌ ھە‌‌رێمی كوردستان. سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان ٢٠٢٠/٣/١٧
ژماره‌ی بینین:
757
به‌روار:
18/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200