سه‌ندیكاى كارمه‌ندان سه‌ردانی تیمه‌كانی ته‌ندروستییان كرد

به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و پشتگیری كردنی ئه‌و تیمانه‌ى كه‌ ئێشكگرن له‌و شوێنانه‌ى بۆیان دیارى كراوه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌ ژێر چاودێری و پشكنیندان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا،
ئه‌مڕۆ 2020/3/3 شاندێكی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكا كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك به‌رێزان نه‌قیب و جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌ستخۆشییان له‌و تیمانه‌ كرد و ئاماده‌باشیان ده‌ربڕی بۆ هه‌رجۆره‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌ك و هه‌روه‌ك تیشك خرایه‌ سه‌ر پێداویستی و كه‌م و كورییه‌كان و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی سه‌ندیكا دڵنیاییدا كه‌ داواكاری و كه‌م و كوریه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی چارسه‌ركردنیان.
ژماره‌ی بینین:
286
به‌روار:
04/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200