په‌یامی سه‌ندیكاى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان
له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ جیهان و زۆرێك له‌ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كارى و خۆپارێزى و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر په‌تاى ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی تر رۆلى كارا و هه‌ستیارى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان و په‌رستاران وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی پیرۆز كاراكته‌رى سه‌ره‌كی له‌ هێلی پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ رۆل ده‌بینن، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چۆن هه‌میشه‌ پێشه‌نگى ئه‌ركه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان بوون له‌ هه‌موو رۆژگاره‌ سه‌خت و دژواره‌كاندا ره‌چه‌شكێن و سه‌رقافڵه‌ى كاروانى خزمه‌ت بوون و له‌ شه‌رى تیرۆریستان پێشمه‌رگه‌ ئاسا ئه‌فسانه‌ى داعش هه‌ره‌س پێهێندرا، دڵنیاین كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى خزمه‌تكردن له‌ پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستى هاوڵاتیان په‌رۆشترن له‌ جاران له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه‌دا ده‌بن و دڵسۆزانه‌ تر و پشوو درێژانه‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ خزمه‌تكردن و پێشكه‌شكردنی رێنمایی ته‌ندروستی و رۆشنبیری ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، داواكارین هێنده‌ى په‌رۆشیتان بۆ پارێزگارى كردنی ژیانی هاوڵاتیان پارێزگارى ژیانی خۆتان بن له‌ لایه‌ك وه‌ داواكارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ خۆپارێزیه‌كان بۆ كارمه‌ندان و پزیشكان دابین بكه‌ن و درێغی نه‌كرێت له‌ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كان چونكه‌ خۆتان ده‌زانن كارمه‌ندان و پزیشكانی وه‌زاره‌ت سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ئه‌م گه‌له‌ن.
له‌ كۆتاییدا داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ له‌ پێناو پاراستنی ژیانی ته‌ندروستییان پابه‌ند بن به‌ هه‌موو رێنماییه‌ پزیشكی و زانستییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان 3/3/2020
ژماره‌ی بینین:
423
به‌روار:
04/03/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200