زانكۆیە‌كی تە‌واوكاری بۆ ناوە‌ندە‌كانی تە‌ندروستی دە‌كرێتە‌وە‌
شاندێكی دە‌ستە‌ی باڵای سە‌ندیكای كارمە‌ندانی تە‌ندروستی كوردستان بە‌ سە‌رپە‌رشتی جە‌بار محمد رە‌حیم نە‌قیبی سە‌ندیكا و ژمارە‌یە‌ك لە‌ ئە‌ندامانی دە‌ستە‌ی باڵای سە‌ندیكا سە‌ردانی زانكۆی MUC ی لە‌ وڵاتی لبنان كرد و لە‌لایە‌ن سە‌رۆكایە‌تی زانكۆكە‌وە‌ پێشوازیان لێكرا . لە‌و سە‌ردانە‌دا وێرای گفتوگۆ و گۆڕینە‌وە‌ی را و سە‌رنجە‌كانی نێوانیان بریاردرا بە‌ واژووكردنی گرێبە‌ستێكی لێك گە‌یشتن سە‌بارە‌ت بە‌ زیاتر پێشخستنی خوێندن لە‌ ناوە‌ندە‌كانی تە‌ندروستیدا لە‌ ھە‌رێمی كوردستان و ھە‌روە‌ك رە‌خساندنی ھە‌لی زیاتر بۆ ئارە‌زوومە‌ندانی خوێندن لە‌ بوارە‌ تە‌ندروستیە‌كاندا ئە‌ویش بە‌ كردنە‌وە‌ی زانكۆیە‌كی تە‌واوكاری پزیشكی بۆ سە‌رجە‌م بە‌شە‌كانی ناوە‌ندی تە‌ندروستی بە‌ جۆرێك كە‌ دە‌رچوانی پە‌یمانگا پزیشكییە‌كان دە‌توانن بۆ ماوە‌ی (2) ساڵ لە‌و زانكۆیە‌ بخوێنن بۆ بە‌دە‌ستھێنانی بڕوانامە‌ی بە‌كالۆريۆس لە‌ بوارە‌كە‌دا. جێ ی ئاماژە‌یە‌ شاندی سە‌ندیكا دوای گە‌ڕانە‌وە‌یان بۆ ھە‌رێمی كوردستان لە‌گە‌ڵ ھە‌ریە‌ك لە‌ وە‌زارە‌تە‌كانی خوێندنی باڵا و وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی گفتوگۆ دە‌كە‌ن بە‌ مە‌بە‌ستی وە‌رگرتنی رە‌زامە‌ندی و ھە‌ماھە‌نگی زیاتر تاوە‌كو لە‌ سە‌ردانی داھاتوودا لە‌گە‌ڵ زانكۆی ناوبرا و گرێبە‌ستی كۆتایی نێوانیان واژوو بكرێت.
ژماره‌ی بینین:
1121
به‌روار:
15/02/2020
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200