لێژنەی ھاوبەشی سەندیكای كارمەندان و وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوە
بەمەبەستی پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی كاركردنی كارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی فەرمی و ڕێكخستنەوەی كاری نۆرینگەكانی كارمەندان ڕۆژی 2019/12/8 لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی كۆبونەوەی لێژنەی ھاوبەشی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی بە ئامادەبوونی نەقیب و جێگر و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیكا و ھەریەك لە ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارگێڕی و پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو. لە میانەی ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر بە یاسایی كردنی كاری كارمەندانی تەندروستی كرایەوە لە رووی پیشەیی و زانستییەوە، ھەروەھا باس لە سەرجەم ئەو پیشانە كرا كە سەندیكا مۆڵەتی پیشەیی كاركردنیان پێ دەدرێت لە دوای دەوامی فەرمی و بە تایبەتی ئەو پیشانەی كە مامەڵە بە (18) ئایتم دەكەن، دواتر گفتوگۆ كرا لەبارەی ڕێكار و ھەماھەنگی نێوان وەزارەت و سەندیكا بۆ پێدانی مۆڵەتی كاركردن و پەسندكردنی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.
ژماره‌ی بینین:
1142
به‌روار:
09/12/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان