دەستەی باڵای سەندیکا سەردانی وەزیری تەندروستییان کرد
ئەمڕۆ 2019/11/17 دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان سەردانی بەرێز وەزیری تەندروستیان کرد و لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرەکی تایبەت بە کارمەندانی تەندروستی کرا لە بارەی دامەزراندنی کارمەندانی تەندروستی و پرۆژەیاسای دەستدانە پیشەی کارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی فەرمی کە سەندیکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی تایبەت بەو پڕۆژەیە بە بانگێشتکردنی کەسانی شارەزا و پسپۆری پیشە تەندروستییەکان لە وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەنددارەکان، ھەر لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز وەزیری تەندروستی بەڵێنی ھاوکاری و ھەماھەنگی کردنیدا بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی رەوشی کارمەندنی تەندروستی.
ژماره‌ی بینین:
617
به‌روار:
18/11/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200