لێژنه‌ پسپۆرییه‌كانی چاو له‌ ده‌سته‌ی باڵا كۆبوونه‌وه‌
له‌ چوارچێوه‌ى رێكخستنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئیش و كاره‌كانی پشكنه‌رى چاو له‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ سنوورى لقه‌كانی سه‌ندیكا، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 22/10/2019 له‌ ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكا به سه‌رپه‌رشتی حه‌سه‌ن مه‌حمود لێپرسراوی به‌شی لێژنه‌ پسپۆرییه‌كان و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی لێژنه‌ پسپۆریه‌كانی چاو له‌ سنوورى لقه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو، له‌ میانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاش گفتوگۆ و راو سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر خاڵبه‌ندی رێنماییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر رێكخستنی رێنماییه‌كان كرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ پشكینه‌رانی چاو و چاویلكه‌سازان له‌ رووى زانستی و پیشه‌ییه‌وه‌ هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی شوێنكارى تایبه‌ت به‌و بواره‌ هه‌ر له‌ دانانی رێنمایی و مۆڵه‌ت پێدان و كارى ده‌ستدانه‌ پیشه‌یی پشكینه‌رانی چاو و چاویلكه‌سازان.
ژماره‌ی بینین:
552
به‌روار:
23/10/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200