لقی سلێمانی سەندیکا کەمپینێک بۆ رۆژئاوا رادەگەیەنێت
‎سلێمانی /ئەرشەد تەحسین ‎ماوەی دوو ڕۆژە كەمپینێكی كۆكردنەوەی كەلوپەلی پزیشكی و پێداویستی بۆ بریندارانی ڕۆژئاوای كوردستان لە بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی كوردستان بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا بڕێكی بەرچاو كەلوپەل كۆكراوەتەوە. ‎هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان پێی ڕاگەیاندین كە لەماوەی دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكەدا نزیكەی ( ٣٠٠ ) جانتای پڕ پێداویستی پزیشكی و دەرمان و سەپڵای كۆكراوەتەوە و بڕیارە بگەیەنرێتە ڕۆژئاوای كوردستان كە خزمەتێكی باشی برینداران دەكات لە ڕووی پزیشكیەوە. ‎هەروەها وتیشی ئەم كارە لەڕوانگەی ئەركی مرۆڤایەتی و پیشەیی و نەتەوەییمانەوەیە و سەرجەم كەلوپەلەكان لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندرووستیەوە بەخشراوە و كۆكراوەتەوە . ‎شایانی باسە ساڵانی ڕابردووش لەكاتی پێویستدا بۆ شەنگال و عفرین و كۆبانێ بەهەمان شێوە كەمپین سازكراوە و بەدرێژایی شەڕی داعش و كاتی بوونی ئاوارەدا سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی لەڕێی تیمەكانیەوە خزمەتگوزاری پێشكەش كردووە.
ژماره‌ی بینین:
515
به‌روار:
19/10/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان