وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد
له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى هه‌ماهه‌نگى و پێشخستنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ 2019/10/14 به‌ڕێز دكتۆر سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانى ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد له‌ هه‌ولێر، له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نه‌قیب و جێگرى نه‌قیب و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا و لێپرسراوى لقه‌كانى سه‌ندیكا پێشوازى گه‌رمى لێكرا، پاشان له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مانگى سه‌ندیكا و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرایه‌وه‌ و گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ى گرنگ تایبه‌ت به‌ كارى پیشه‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندروستى له‌ هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا و ڕۆڵى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و په‌رستاران له‌ ناوه‌ندى ته‌ندروستى و كاركردن بۆ ڕه‌خساندنى هه‌لى خوێندن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و چه‌ندین بوارى ترى په‌یوه‌ست به‌ كاركردن و پێشخستنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى .
ژماره‌ی بینین:
1016
به‌روار:
15/10/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200