ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد
رۆژی2019/10/1 شاندێکی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان كه‌ پێکھاتبوون له‌ نه‌قیب و جێگری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا و به‌ یاوه‌ری به‌رێز زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لێژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌رێز دكتۆر رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد، تیایدا له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌رنج و تێبینیە‌كانیان له‌سه‌ر كارى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كاندا تاوتوێ كرد و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای ده‌ستدانە پیشه‌ى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ دوای ده‌وامی فه‌رمی كرد. به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنیدا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لێژنەی ته‌ندروستی په‌رله‌مان هاوكار ده‌بن تاوه‌كو له‌ چوارچێوەیەكی یاساییدا كارى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رێکبخرێنە‌وه‌.
ژماره‌ی بینین:
74
به‌روار:
02/10/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان