مەڵبەندی تەندرووستی كارێزە وشك بەسەر دەكرێتەوە و بەشێكی نوێی تێدا دەكرێتەوە
‎سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢/٩/٢٠١٩ هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی كوردستان مەڵبەندی تەندرووستی كارێزە وشكی بەسەر كردەوە و لە مەراسیمێك دا بە ئامادەبوونی دکتۆر ڤارین بەرپرسی هۆبەی ڕێگری هەوكردن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی، بەشی ( ڕێگری هەوكردن، infection control ) ی تێداكرایەوە بە مەبەستی ڕێگری و زاڵبون بەسەر هەوكردن دا. ‎دواتریش لێپرسراوی لقی سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكدا گوێی لە داخوازی و كێشەی كارمەندانی مەڵبەندەكە گرت و بەڵێنی چارەسەری تەواوی پێدان. ‎شایانی باسە بڕیارە سەرجەم مەڵبەند و ناوەندە تەندروستیەكان بەشی ڕێگری هەوكردنی تێدا بكرێتەوە..
ژماره‌ی بینین:
196
به‌روار:
13/09/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان