ساڵیادی جیهانی چارەسەری سروشتی بەرز ڕاگیرا
‎سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2019/9/8 و لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانكۆی سلێمانی مەراسیمێكی تایبەت بەبۆنەی ساڵڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی ڕێكخرا. ‎لە مەراسیمەكەدا وتاری هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی خوێندرایەوە كە وێڕای پیرۆزبای یادەكە چەند داواكاریەكیان خستە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار كە خۆی لە دامەزراندنی كارمەندی خۆبەخش و باشتركردنی ڕەوشی ژیان و دابینكردنی كەلوپەلی زیاتر بۆ ناوەندە تەندروستیەكان دەبینیەوە. ‎دواتر وتاری بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی لە لایەن محمد عەلی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستى و وتاری لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەلایەن هاوژین عوسمان خوێندرانەوە كە پاڵپشتی خۆیان بۆ داواكاری و داخوازیەكانی چارەسەركارانی سروشتی دەربڕی لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەهاوڵاتیان. ‎لە كۆتایی مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە چارەسەركارانی سروشتی سنوری سلێمانی . ‎شایانی باسە لە سنووری سلێمانی ٣١ بەشی چارەسەری سروشتی هەیە و لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردودا ( ٥٨٥٥٨ ) هاوڵاتیان چارەسەر كردوە.
ژماره‌ی بینین:
212
به‌روار:
09/09/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان