ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عێراق سه‌ردانى ده‌سته‌ى باڵاى كرد
سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ (2019/9/3) به‌ڕێز ( دكتۆر میاده‌ محمد ) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز نه‌قیبى سه‌ندیكا ( جبار محمد رحیم ) و به‌ڕێز جێگرى نه‌قیب ( عیسى خانۆ تاهير ) و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا پێشوازى لێ كرا ، تيايدا ناوبراو له‌ نزیكه‌وه‌ گوئ بیستى ڕاى سه‌رنج و داواكاریه‌كانى سه‌ندیكا بوو سه‌رباره‌ت به‌ یاساى ژماره‌ (11) ساڵى (1962) تایبەت بە پیاده‌كردنى پیشه‌ ته‌ندروستیه‌كان و هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاسای كارى پیشه‌یی كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دواین بڕیارى زیاد كردنى ده‌رماڵه‌ى ترسناكى (30%) حكومه‌تى عێراق، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پشكى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ بواره‌كانى خوێندن و خولى ڕاهێنان وچه‌ندین مه‌سه‌له‌ى ترى په‌یوه‌ست به‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى . ھەروەک له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (د.میاده‌ محمد) جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان سه‌ندیكا و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.
ژماره‌ی بینین:
239
به‌روار:
04/09/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان