ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكای كارمه‌ندان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی كۆبوویه‌وه‌
ئه‌مڕۆ (2019/8/6) له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌سه‌رپه‌رشتی (جه‌بار محمد ره‌حیم) نه‌قیبی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان له‌گه‌ڵ (دكتۆر سامان حوسێن به‌رزنجی) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌. له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رنج و پێشنیاره‌كان له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی خرایه‌ روو كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ بوارى زانستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌رستاران و هه‌موو مافه‌ پیشه‌ییه‌كانیان تاوه‌كو له‌ به‌رنامه‌ی چوارساڵه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێ ی بكرێته‌وه‌. هه‌ر له‌و كوبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پڕۆژه‌ی (ده‌ستدانه‌ پیشه‌)ه‌ى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ندیكا و وه‌زاره‌ت گه‌ڵاڵه‌ بكرێت تاوه‌كو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا كارى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رێكبخرێته‌وه‌.
ژماره‌ی بینین:
1154
به‌روار:
06/08/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان