سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كورستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
به‌یاننامه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كورستان به‌ڕێزان : - به‌رپرسانى حكومى و حیزبی هه‌رێمى كوردستان - هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان - كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و په‌رستارانى ماندوو نه‌ناس وێراى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و په‌رستاران به‌ درێژایى مێژووله‌ ئێستاو ڕابردوودا پێشه‌نگى كۆى خه‌باتى سیاسی و ڕێكخراوه‌یى و مرڤایه‌تى بوون وهه‌میشه‌ ئه‌ركى مرۆڤـ دۆستانه‌یان سه‌دهێنده‌ى ماف و خوێنده‌وه‌كانى بووه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى داو به‌رده‌وامیش داینه‌موى به‌گه‌ڕخستنى یه‌كه‌ ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ , جێى داخه‌ دواى ئه‌وه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و كۆى سه‌ندیكاكانى ترى ناوه‌ندى ته‌ندروستى له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هه‌ڵویستیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌زیرى ته‌ندروستى نواند , كه‌ بوو به‌ هۆى وه‌رگرتنى كاردانه‌وه‌ى ناڕه‌واو نا یاسایی دژ به‌ توێژى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ ڕێگه‌ى چه‌ند پێشنیارێكى نا یاسایى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ده‌رچوونى چه‌ند بڕیارێك كه‌ زۆرێك له‌ كه‌م ته‌رخه‌مى و شكسته‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى له‌ ئه‌ستۆى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بخرێت. ئێمه‌ لێره‌وه‌ ڕاى گشتى و به‌رپرسان و دڵسۆزانى ئه‌م ئه‌زمونه‌ى هه‌رێم له‌ ناڕه‌زايى و نیگه‌رانیه‌كانمان به‌ ئاگا ده‌هێنین له‌م شێوازى مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ توێژه‌كه‌مان و سه‌ندیكاكه‌مان كه‌ به‌ ویستى تایبه‌تى وه‌زیرى ته‌ندروستى دڵسۆزى وماندوبوونى ئه‌م توێژه‌ بخرێته‌ ڕه‌وشێكى له‌و جۆره‌ كه‌ ڕه‌شكردنه‌وه‌ى كۆى دڵسۆزى و ماندوو بوونیه‌تى له‌ كاتێكدا وه‌زیرى ته‌ندروستى نه‌یتوانیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ نوێنه‌رایه‌تى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بكات و به‌رده‌وام وه‌ك پزیشكێك كاروبارى وه‌زاره‌تى به‌رێوه‌ بردووه‌و ئۆباڵى هه‌ر پشێویه‌كیش له‌ ئه‌ستۆى هاتنه‌ كایه‌ى ئه‌و فه‌وزایه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندى ته‌ندروستى هاتۆته‌ ئاراوه‌ له‌ هه‌ردووكه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا ، هه‌ر بۆیه‌ ناچارین هه‌ڵوێستى مه‌ده‌نیانه‌ى خۆمان به‌ هه‌موو شێوازه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌كان بگرینه‌ به‌ر له‌ ئه‌گه‌رى درێژه‌دان به‌م شێوازى ناته‌ندروسته‌ى به‌ریوه‌بردن و پێشێلكارى له‌ : 1 - كاركردن به‌ یاسایى ژماره‌ 11 ساڵى 1962 ى به‌سه‌رچوو به‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستیدا بسه‌پێنێت له‌ لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌كه‌رتى تایبه‌تدا ئه‌واسه‌ندیكاش به‌ مافى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌زانیت به‌ هه‌مان یاساى ساڵى (1962) و له‌ كه‌رتى گشیدا به‌ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بكات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى په‌كخستنى 60% دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان . 2- به‌رده‌وام بوونى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ پێشێل كردنى مافى ده‌رچووانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ كۆلیژو په‌یمانگا ته‌ندروستیه‌كان وبێبه‌ش كردنیان له‌ دامه‌زراندن سه‌ڕه‌ڕاى سه‌ختى گوزه‌ران و قه‌يرانى دارایى و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ . ئه‌وا بێ گومان به‌ پشتیوانى سه‌ندیكا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خۆبه‌ش له‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى هه‌ڵویست وه‌رده‌گرن و هه‌موو كارمه‌ندانى ته‌ندروستیش یه‌ك هه‌ڵویست و پاڵپشتى خواسته‌كانیان ده‌بن . 3- سوربوونى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى پیشه‌یى دواى ده‌وامى فه‌رمى له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ یاسایه‌كى كۆنى تۆز له‌ سه‌ر نیشتوو كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رێساو یاسا كارپیكراوه‌ هاوچه‌رخه‌كانه‌ كه‌ پێدانى مۆڵه‌تى پیشه‌یى له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاكانه‌وه‌ ده‌بێت . 4- فه‌رامۆشكردن و كه‌مته‌رخه‌مى له‌ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ بۆ درێژه‌ پێدان به‌ خوێندنى ئه‌كادیمى بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دروستكردنى كێشه‌و ته‌گه‌ره‌ بۆیان . 5-به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى ماندووبون و شه‌ونخونى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى فه‌رمى و خۆبه‌خشى ئێشكگر له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا . 6- دروست كردن و زه‌ق كردنه‌وه‌ى ململانێ و جیاوازى توێژایه‌تى له‌ نێوان توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستیدا . هه‌ر بۆیه‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ و چه‌ندین گرفت و كێشه‌ى كه‌ڵه‌كه‌ بوو ئه‌نجوومه‌نى گشتى سه‌ندیكا به‌ پێویستى ده‌زانێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى خه‌باتى پیشه‌یى به‌ شێوازێكى مه‌ده‌نیانه‌ به‌م هه‌نگاوانه‌ ئاراسته‌ بكات : هه‌نگاوى یه‌كه‌م : ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌ كادرو نوێنه‌ره‌كانى سه‌ندیكا له‌ به‌رده‌وم باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا . هه‌نگاوى دووه‌م : له‌ ئه‌گه‌رى به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و فه‌رامۆشكردنى داواكارایه‌كانمان له‌ لایه‌ن به‌رپرسان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌، ئه‌ركى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌كه‌رتى گشتیشدا به‌ هه‌مان یاسا له‌ گشت ناوه‌ندى ته‌ندروستى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان ڕاده‌ستى چاره‌نوسێكى نادیار ده‌كه‌ین . هه‌نگاوى سێیه‌م : له‌ په‌راوێزخستنى به‌رپرسانى حكومى و حزبى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ داخوازییه‌كانمان خه‌باتى پیشه‌یى سه‌ندیكامان به‌رده‌وام ده‌بیتَ و هه‌موو بژارده‌كان له‌ به‌رده‌ماندا كراوه‌ ده‌بێت . له‌ كۆتاییدا دوا له‌ هه‌موو به‌رپرسان و دڵسۆزان و خه‌مخۆرانى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و ناهه‌قیه‌ى به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌كرێت چیتر لێى بێده‌نگ نه‌بن و قبوڵ نه‌كرێـت تاكو كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌ ئیراده‌یه‌كى به‌هێزى خزمه‌تكردنه‌وه‌ به‌رده‌وام بن وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ پێشه‌نگى په‌رۆشى و دڵسۆزى ئه‌ركه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بون . لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست بن و بۆ هه‌موو قۆناغ و هه‌ڵویسته‌كان له‌ پێناو به‌دیهێنانى خواسته‌ ڕه‌واكانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان . سه‌ركه‌وتوبێت خه‌باتى سه‌ندیكایى و پیشه‌یى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان هه‌ولێر 27\2\2019
ژماره‌ی بینین:
461
به‌روار:
28/02/2019
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان