سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه‌
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌2018/3/29 له‌ باره‌گای سه‌ندیكا و به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌قیبی سه‌ندیكا و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا و سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوای تاوتوێ كردنی بارودۆخی تایبه‌ت به‌ پرسی موچه‌ و پاشه‌كه‌وت و ده‌ستكاریكردنی بری پاشه‌كه‌وتی موچه‌خۆران، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: روونكردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان: دوابه‌دواى وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستى مه‌ده‌نیانه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ پێناو مافى ڕه‌واى خۆیان هاورێك له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانى هه‌رێم كه‌ خۆى له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ و باش كردنى بژێَوى ژیانیان بوو، سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو بار گرانى و نا ئارامیه‌ ده‌روونیه‌ى تێدا ده‌گوزه‌ران به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌تى هاولاتیان و گه‌وره‌ترین فاكته‌رى وره‌ به‌رزى هێزى پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆرستانى داعش هیچ پێ زانینێكیان به‌ شایسته‌ پێ نه‌بیندرا له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ له‌ باش كردنى بارى بژێوى ژیانیان به‌و بڕه‌ پاره‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى فیدراله‌وه‌ دابین كرا بۆ مووچه‌كانیان بۆیه‌ وه‌ك سه‌ندیكا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ به‌ شێوازێكى شارستانى مه‌ده‌نیانه‌ به‌پێى پره‌نسیپه‌كانى سه‌ندیكا داخوازیه‌ ڕه‌واكانیان ئاراسته‌ كردوه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئامانجى خۆى پێكا، له‌ كاتێكدا له‌ هه‌ڵوێستى مرۆڤ دۆستانه‌یان له‌ ناخه‌وه‌ ئازارى ویژدانیان بۆ ژیان دۆستیان له‌ نا ئارامیدابوو ، بۆیه‌ وێراى به‌رده‌وامیمان له‌ خه‌باتى مه‌ده‌نیانه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندان ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌ ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌ندام و هاوپیشه‌كانمان و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین كه‌ له‌م خاڵانه‌دا خۆى ده‌نوێنێت . 1 – هه‌رچه‌ند خواستمان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بڕیارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ بوو به‌ڵام وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م بڕٍیارى ده‌ست كارى كردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى دیارو به‌رچاو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ له‌ ڕۆژى چوارشه‌م 28/3/2018 وه‌ك وه‌ڵام بۆ نا ڕه‌زاییه‌كان به‌ئه‌رێنى و به‌ هه‌ند وه‌رى ده‌گرین . 2 – پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ زووترین كات ئه‌م بڕیاره‌ بخاته‌ بوارى جێ به‌ جێ كردن ،وه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كى نزیكدا بریارى ته‌واوى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت . 3 –وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند بێت به‌ پێدانى مووچه‌ى مانگانه‌ له‌ واده‌ى خۆى واتا هه‌ر (30) ڕۆژ جارێك . 4 –پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم میكانیزمێكى دروست دیارى بكات بۆ گێرانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى . 5 – پێویسته‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جیاوازى نه‌كات له‌ نێوان توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى له‌ كاتى بوونى هه‌ر ئیمتیازێك كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌وه‌ دابین ده‌كرێت . بۆیه‌ لێره‌دا داوا له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین له‌ پێناو به‌رژه‌وندى گشتى و پاراستنى ژیانى كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌كه‌مان ، وه‌ك هه‌میشه‌ پێشه‌نگى له‌ خۆ بردوویى و پاراستنى پێگه‌ى مێژوویی پڕ سه‌روه‌رى بوون . ئاوه‌دانى بخه‌نه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان و بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. نه‌بنه‌ فاكته‌رى سزادانى خه‌ڵكى سته‌م دیده‌ى ئه‌م گه‌له‌. به‌ڵێنى پێداگرى ته‌واوى هه‌موو مافه‌كانتان له‌ ئایینده‌دا ده‌گرین ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنه‌كانى وه‌ك خۆى به‌جێ نه‌گه‌یاند هه‌ڵوێستى توندتر وه‌رده‌گرین . ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان 2018/3/29
ژماره‌ی بینین:
1065
به‌روار:
29/03/2018
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 200
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان