په‌رستاران هیواخوازن به‌رده‌وام په‌ره‌یان پێبدرێت
ئا: ماكوان عیزه‌ت به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌رستاران، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت چه‌ندین مه‌راسیمی ڕێزلێنان به‌و یاده‌ ڕێكخرا و په‌رستارانیش هیواخوازن زیاتر گرنگی به‌داخوازییه‌كانیان بدرێت. شاخه‌وان سه‌لیم به‌رپرسی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕوونیكرده‌وه: ‌ ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی ڕابردوو كار ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدان به‌ یادی په‌رستاران و چه‌ندین ئاهه‌نگیان بۆیان سازكردووه‌. شاخه‌وان سه‌لیم گوتیشی: ئه‌گه‌ر چی ساڵان ته‌نها یه‌ك ئاهه‌نگ ساز ده‌كرا به‌لام له‌ ئێستادا خۆشبه‌ختانه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ یاده‌كه‌ بكه‌ینه‌ گشتگیر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانمان له‌ شوێنه‌ جیا جیاكان به‌شداربن له‌و خۆشی ده‌ربڕینه‌. له‌ لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر: له‌ ساڵ ڕۆژی په‌رستاراندا وێرای پیرۆزبایی خۆی له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بن كرد. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن گوتی: كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چینێكی له‌بیر نه‌كراوون وبه‌رده‌وام به‌ هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه‌ كارده‌كه‌ن. لێره‌شه‌وه‌ به‌گشت په‌رستاران ده‌ڵێین ئێمه‌ ده‌رگامان والایه‌ بۆیان هه‌ركارمه‌ندیك گرفتی هه‌بوو ده‌توانێت بێ یه‌ك و دوو سه‌ردانمان بكات و ئێمه‌ش به‌ گوێره‌ی ڕێنمایی و یاسا پاڵپشتی ته‌واوی ده‌كه‌ین و هاوكاری ده‌بین. هاوكات كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌بڕی به‌وه‌ی كه‌ سه‌ندیكا به‌رده‌وام پاڵپشتیان ده‌كات و كار ده‌كات بۆ به‌جێگه‌یاندنی داخوازییه‌كانیان. كارمه‌ندی ته‌ندروستی سه‌عدییه‌ ڕه‌شید له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: هیوادارم كه‌ هه‌مووكات په‌ره‌ بده‌رێت به‌ یادی په‌رستاران و له‌م جێگه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌م بۆ خۆم كه‌ له‌ بابل له‌وه‌ هاتووم ئێستا لێره‌ خزمه‌ت به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی له‌لای من بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج جگه‌ له‌و ئارامی و ئاساییشه‌ی هه‌یه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ هه‌ستده‌كرێت كه‌ خزمه‌ت به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كرێت و په‌ره‌ به‌تویژی په‌رستاران ده‌درێت هیوادارم هه‌میشه‌ ئه‌و په‌ره‌ پێدانه‌ به‌رده‌وامبێت و خزمه‌تكردن به‌ بواری ته‌ندروستی له‌ په‌ره‌ سه‌ندندابێت. له‌ لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ له‌نجه‌ مه‌عروف ویرای پیرۆزبایی كردنی خۆی له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گوتی: كارمه‌ندانی ته‌ندرستی زۆر مانددون هه‌روه‌ك برا پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسه‌كان به‌ دایم له‌ ئه‌ركدان و ماندوون هیوادارم له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ زیاتر ئاوڕ له‌ چینی په‌رستاران بدرێته‌وه‌، به‌سوپاسه‌وه‌ سه‌ندیكای ئێستامان سه‌ندیكایه‌كی زۆر كارایه‌و پشتگیری ته‌واومان لێده‌كات و ئیهتیمامان پێده‌درێت.
ژماره‌ی بینین:
1069
به‌روار:
03/06/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25