فه‌ریق حه‌مید «پێیان وتین ئێوه كوردن نابێت له كه‌ركوك دابمه‌زرێن ده‌بێت له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دابمه‌زرێن»

نازه‌نین عوسمان_ چه‌مچه‌ماڵ
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی پیشه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ بێ پچران سه‌رقاڵی كاره‌كه‌ی خۆیانن و خزمه‌تێكی زۆریان كردوه له كۆمه‌ڵگه‌دا.
فه‌ریق حه‌مید فه‌ره‌ج یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌ی 35 ساڵه بێ پچران له‌بواری ته‌ندروستی دا‌و وه‌كو په‌رستیار كارده‌كات و هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵكدا بوه كه‌سێكی خۆشه‌ویست و رێزلێ گیراو بوه له‌لای هاورێ و هاوپیشه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه. و هه‌میشه جێ ده‌ستی دیار بوه له‌كاره‌كاندا
ده‌ڵێت» سه‌ره‌تا چه‌ند په‌رستیارێكی كه‌م بووین و هه‌موو ئه‌رك و ماندوو بوونه‌كان له‌سه‌ر شانمان بوو،وه فول تایم ده‌واممان ده‌كرد، ته‌نها ئه‌وشه‌وه‌ی خهفهردهبوین بۆ به‌یانی ئوف بووین»
سه‌ره‌ڕایی كاری په‌رستیاری خۆی له‌نه‌خۆشخانه‌دا فه‌ریق حمید وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا له‌بواری خه‌ته‌نه كردنی كوراندا كاری كردوه‌و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌م سنوره كردوه كه له بۆنه‌كاندا به‌بێ بهرامبهرو به خۆبه‌خش ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه.
له‌یادی جیهانی په‌رستیاران دا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هه‌وڵ وماندووبونهكانی وه‌ك بلاَوكراوهی ئێشك وێرای پیرۆزباییمان بۆی، ئه‌م بهسهركردنهوهیهمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا
ئێشك: سه‌ره‌تای خوێندن و خوێندنی پهرستیاریت چۆن بوو وه‌له كوێ بو؟
وه‌ڵام: خوێندنی سه‌ره‌تایم له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر ته‌واو كرد، پاشان ناوه‌ندیم له كه‌ركوك ته‌واو كرد وه ئاماده‌یی پهرستیاریم هه‌ر له كه‌ركووك ته‌واو كرد‌و كهلهنهخۆشخانهی كه‌ركوكی كۆماری وه‌رگیرام و خوێندنی په‌رستیاری دووساڵ بوو به پله‌ی زۆرباش ته‌واو كرد.
ئێشك: هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌كه‌ت به‌شی په‌رستیاری به ئاره‌زووی خۆت بوو یا رێكه‌وت و ناچاری.؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌كه به‌ئاره‌زووی خۆم بوو، وه حه‌زم لێی بوو چونكه هه‌ستم ئه‌كرد خزمه‌ته به مرۆڤ.
ئێشك: سه‌ره‌تای ده‌ست كردن به ده‌وام و ئیش كردن له بواری ته‌ندروستی چۆن بوو؟
وه‌ڵام: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌مان ته‌واو كرد، 17 كه‌س بوین چوین بۆ به‌غداد له‌وێ مقابلهكراین وبریاری دامهزرادنمان درا، بهلاَم پێیان وتین ئێوه كوردن نابێت له كه‌ركوك دابمه‌زرێن ده‌بێت له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دابمه‌زرێن، ته‌نها دوو كه‌سمان له‌كه‌ركوك دامه‌زرا كه ئه‌وانیش عه‌ره‌ب بون.
ئه‌وه‌بو له 19/11/1979 منیان ناردبۆ چه‌مچه‌ماڵ و له‌وێ وه‌ك په‌رستیار ده‌ست به‌كار بووم، له‌وكاته‌وه تائێستا به‌بێ پچران ده‌وام و كاری خۆم ده‌كه‌م.
ئێشك: ئه‌و پزیشكانه‌ی ئه‌وكات له‌گه‌ڵتان بوون كێ بوون، هه‌ڵسوكه‌وتیان چون بوو له‌گه‌ڵتان؟
وه‌ڵام: ئه‌و پزیشكانه ئه‌وكاته بیرم بێت دكتۆر نزام عبدلغنی بوو كه خه‌ڵكی كه‌ركوك بوو وه دكتۆر موسای محمد بوو.
ئه‌وكات وه‌ك یه‌ك كارمان ده‌كرد جیاوازی له نێوان دكتۆر‌و كارمه‌ند یا په‌رستیار نه‌بوو.
ئه‌وكات ئه‌گه‌ر دكتۆرێك یا كارمه‌ندێك نه‌قڵ بوایه یا بهاتایه ئه‌وه به‌رێزو ته‌قدیرێكی زۆره‌وه دوعا خوازیمان لێ ده‌كرد یاخود پێشوازیمان لێ ده‌كرد. وهههروههاجیاوازی ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ئێستا لهدكتۆرو له‌كارمه‌ند ئه‌وه بوو، خزمه‌ت كردن پێش هه‌موو شت بوو.
ئێشك: له‌م ماوه زۆره دا 35 ساڵ خزمه‌ت كردن، بێتاقه‌ت نه‌بووی؟یا خۆشحاڵ بوو كه خزمه‌تی خه‌ڵكیت كردوه؟
وه‌ڵام: به‌ڵی ماوه‌ی 35 ساڵه ده‌وام ده‌كه‌م به‌بێ پچران، نا هیچ بێزار نه‌بووم له‌كاره‌كه‌م بگره خۆشحاڵیش بوم، له‌م ماوه‌یه‌داو هه‌تا ئێستاش عقوبه‌و غیابم هیچ نه‌بوو، وه له به‌رامبه‌ردا 13 سوپاس و پێزانینم هه‌یه.
ئێشك: خۆشترین كاته‌كان و ناخۆشترین كات كه هاتبێته رێگه‌تان له‌م ماوه‌ی 35 ساڵه‌دا؟
وه‌ڵام: خۆشترین كاته‌كان ئه‌وه‌بووه كه ئێمه توانیومانه به روویه‌كی خۆشه‌وه یارمه‌تی كه‌سێك بده‌ین ئازاری كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و ژیانی رزگاربكه‌ین.
وه ناخۆشی یه‌كانیش ئه‌وكاتانه بوو كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ئیهانه ده‌كراین ده‌یان وت ئێوه ده‌رمان و پێداویستی ده‌نێرنه ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگه هه‌ر چه‌ند ئه‌وه جێگه‌ی شانازیش بوو بۆمان.
ژماره‌ی بینین:
2723
بهروار:
12/05/2014