ئه‌و په‌رستاره‌ی‌ له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ رزگاری بوو
هیوا عومه‌ر ئێشك: چۆن پیشه‌ی‌ په‌رستاری‌ بوو به‌پیشه‌و هه‌ڵبژاردنی‌ كاركردنت؟ وه‌ڵام: كاتێك پیشه‌ی‌ په‌رستاریم هه‌ڵبژارد له‌قۆناغی‌ دووی‌ ناوه‌ندی‌ بوم كاتێك بۆیه‌كه‌م جار قوتابخانه‌ی‌ نه‌خۆشه‌وانی‌ كرایه‌وه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ساڵی‌ 1984 منیش زۆر پیم خۆش بوو برۆم و ببمه‌ په‌رستار وخزمه‌تی‌ نه‌خۆش بكه‌م هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نه‌كه‌شم زۆربچوك بوو (13) ساڵ بووم به‌لاَم داواكاریم پێشكه‌ش كردوو وه‌رگیرام مه‌رجی‌ وه‌رگرتن ئه‌وه‌بوو ته‌نها شه‌هاده‌ی‌ شه‌شی‌ سه‌ره‌تایت هه‌بێت له‌سه‌ره‌تادا دایكم رازی‌ نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌یوت مناڵه‌دواتر ڕازی‌ بوو به‌لام دواتر باوكم وبراتاقانه‌كه‌م كه‌ئه‌وكاته‌ ته‌نزیمی‌ ناوشار بووكه‌زۆربه‌داخه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 1993شه‌هید بووله‌گه‌ڵ خاڵه‌گه‌وره‌كه‌م خوالێیان خۆش بی‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌رسێكیان له‌ژیاندانه‌ماون زۆریان پێ‌ خۆش بوو هانیان دام كه‌ببمه‌ په‌رستار هه‌ركه‌من رۆشتم چه‌ند خزمێكی‌ ترمان كچه‌كانی‌ خۆیان هینا داواكاریان پێشكه‌ش كرد پاشان دوایی‌ ساڵێك خوشكه‌كه‌م به‌ناوی‌ ژاڵه‌ ئه‌ویش پیشه‌ی‌ په‌رستاری‌ هه‌ڵبژاردو ئیستا په‌رستاری‌ كارامه‌یه‌و دواتریش خوشكیكی‌ ترم به‌ناوی‌ سه‌یران كه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئیمزای‌ بۆ ڕژێم نه‌كرد خۆی‌ حه‌زی‌ ئه‌كرد ببێته‌مامۆستا له‌دار موعه‌لیماتی‌ ئه‌وكاته‌ وه‌رنه‌گیراو ناوی‌ له‌ئاماده‌یی‌ نه‌خۆشه‌وانی‌ هاته‌وه‌ به‌ڵام دواتر پاش دامه‌زراندنی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ ته‌واوكردو ئیستا په‌رستاری‌ په‌یمانگایه‌0بۆماوه‌ی‌ سێ‌ سال قۆناغه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ نه‌خۆشه‌وانیم بڕی‌ به‌پله‌ی‌ دووه‌م ده‌رچوم ودواتر هه‌رله‌وساڵه‌دا دامه‌زرام ودواتر ئاماده‌یی‌ نه‌خۆشه‌وانیم له‌ساڵی‌2008 به‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌هه‌ولێر ته‌واوكردوبه‌پله‌ی‌ سێ‌ یه‌م ده‌رچوم وهه‌رله‌وساڵه‌دا له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ وه‌رگیرام وساڵی‌ 2010 قۆناغی‌ په‌یمانگام بڕی‌ به‌پله‌ی‌ زۆرباش ده‌رچوم ئێستاش ته‌مه‌ن ڕێگرنه‌بوایه‌ زانكۆشم ته‌واو ه‌ئكرد 0 ئێشك: ئاستی‌ په‌رستاری‌ له‌ ڕابردوو ئێستادا چۆن هه‌ڵئه‌سه‌نگێنی‌ ؟ وه‌ڵام:جاران كه‌م كه‌س كچه‌كانیان ئه‌نارده‌ئه‌وبواره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ رۆشنیری‌ خه‌ڵك وه‌ك ئێستانه‌بوو بۆیه‌ په‌رستاری‌ كچ كه‌متربووله‌نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌لام به‌خۆشحالیه‌وه‌ ئه‌ڵێم ئێستا كه‌م خێزان هه‌یه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا په‌رستاریك یان دوانیان نه‌بێت ئاستی‌ په‌رستار ئیستا به‌رزتره‌ چونكه‌ له‌پێشتر (قوتابخانه‌ی‌ نه‌خۆشه‌وانی‌ وئاماده‌ی‌ نه‌خۆشه‌وانی‌ )هه‌بووله‌كوردستان به‌ڵام ئێستا په‌یمانگا و زانكۆش هه‌یه‌له‌كوردستان وڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرله‌ كچان وكوران روو له‌م بواره‌ ئه‌كه‌ن بۆیه‌ ئه‌توانم بڵیم ئاستی‌ په‌رستاری‌ ئێستا زۆر به‌رزتره‌ له‌جاران0 ئێشك: یه‌كه‌م دامه‌زراندنت له‌چ ساڵێك وله‌ كێ‌ بوو ؟ وه‌ڵام: 12/12/1987 له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ *له‌كاره‌ساتی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چۆن ڕزگارتان بوو ؟ وه‌ڵام: سێ‌ مانگ وچوارۆژ بوو من دامه‌زرا بووم به‌پیشه‌ی‌(په‌رستاری‌ هونه‌ری‌) كاتێك كیمیا بارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌كراپێش كیمیا بارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سێ‌ رۆژ ئیمه‌هه‌موومان وه‌كو كارمه‌ندو پزیشكانی‌ نه‌خۆشخانه‌ ماینه‌وه‌ چونكه‌ بۆردمانی‌ له‌سه‌ربوو هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی‌ ئیرانه‌وه‌ وبرینداری‌ زۆر روویان له‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌كرد وچاره‌سه‌رمان بۆ ئه‌كردن وئه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ بكردایه‌ ئه‌مان نارد بۆنه‌خۆشخانه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌وێشه‌وه‌چه‌ند ئیساعافێكیان بۆناردبووین بۆگواستنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كان له‌گه‌ڵ دوو پزیشك به‌ناوی‌ دكتۆر محمدو دكتۆرنجم كه‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ بكه‌ن به‌ڵام به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئیشی‌ تێدانه‌ده‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هیج كارمه‌ندێكمان نه‌بوو ئیشی‌ كردبێت له‌به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ به‌شه‌كه‌ش ئیشی‌ تێدانه‌كرابوو له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وانیش مانه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ئه‌و رۆژه‌ی‌ كه‌هه‌ڵه‌بجه‌له‌لایه‌ن وڵاتی‌ ئیرانه‌وه‌ گیرا ڕژێمیش پردی‌ زه‌ڵمی‌ ته‌قانده‌وه‌و ڕێگا هاتووچۆنه‌ما وپه‌یوه‌ندیمان بچڕا 0ئه‌وكات دكتۆر ئاراس به‌ڕیوبه‌ربوو پیێ‌ ڕاگه‌یاندین كه‌نه‌خۆشخانه‌ كه‌چۆڵ كه‌ین وهه‌ركه‌س وبرواته‌وه‌ مالێ‌ خۆی‌ وتمان ئه‌ی‌ ئێوه‌ چی‌ ئه‌كه‌ن چونكه‌ دكتۆره‌كان ماڵیان له‌سلێمانی‌ بووئه‌وانه‌ی‌ له‌بیره‌وه‌ریم مابێته‌وه‌(د0ئاورنگ –د0 به‌هره‌- د0 نه‌رمین –دڵنیاخان كه‌له‌ده‌رمانخانه‌ ئیشی‌ ئه‌كرد) وتیان ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌رۆین پاشان ماڵئاوایمان له‌یه‌كتر كرد 0ئه‌وه‌ی‌ له‌بیره‌وه‌ریه‌كانمدا ماوه‌ته‌وه‌ مناڵێك داخڵ كرابوو توشی‌ نه‌خۆشی‌ گه‌زاز بوو بووچاره‌سه‌رمان بۆ ئه‌كرد دایكی‌ له‌گه‌ڵ بووهه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئیمه‌له‌خه‌سته‌خانه‌ رۆشتنه‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌بێت چاره‌نوسی‌ ئه‌ودایك ومنداڵه‌ چی‌ لی‌ به‌سه‌رهاتبێت0 دواترنزیكه‌ی‌ كاتژمێریك پێش كیمیا بارانه‌كه‌من گه‌رامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ چونكه‌ سێ‌ رۆژ بوو نه‌خه‌وت بووم وتم بائیسراحه‌تێك بكه‌م كه‌به‌خه‌به‌رهاتم ده‌نگی‌ ته‌یاره‌ ئه‌هات و بۆردومانی‌ ئه‌كرد وتیان هه‌سته‌ كیمیاباران كراین ئیتر هه‌موو خه‌ڵك روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاركرد به‌ڵام ڕژێم زۆر بێ‌ به‌زه‌یانه‌ كیمیایی‌ ڕشت به‌سه‌ریانداوپێنج هه‌زار په‌پوله‌ی‌ بێ‌ تاوانی‌ شه‌هید كرد جه‌نده‌هاش برینداربون وتا ئیستاش چاره‌سه‌روه‌ر ئه‌گرن دواتر ماڵی‌ ئێمه‌ تاوه‌كو 19/3/1988له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ماینه‌وه‌له‌گه‌ل سێ‌ مالی‌ خزممان چونكه‌ باوكم نه‌یئه‌توانی‌ به‌پی‌ زۆربڕوات ئێمه‌ش وتمان به‌جێت ناهیڵین دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌یاره‌ دیسان بۆردمانی‌ كردو براكه‌شم هات به‌شوێنمانداو رۆشتین بۆگوندی‌ هاوارو پاش ماوه‌یه‌ك روومان له‌ئۆردوگاكانی‌ وڵاتی‌ ئێران كرد و هه‌واڵمان زانی‌ كه‌هه‌موو كارمه‌ندوپزیشكه‌كان له‌ئۆردوگاكانن وسه‌لامه‌تن ئه‌وه‌ی‌ من هه‌واڵم زانی‌ بی‌ وله‌وكاره‌ساته‌دا شه‌هید بوبی‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ (كاك یاسین ) بوو 16/3رۆژێكی‌ زۆر ناخۆش بووبڕواتان هه‌بی‌ ئێستاش حه‌زناكه‌م یادی‌ ئه‌ورۆژه‌بكه‌مه‌وه‌0 ئێشك: په‌یامی‌ به‌ڕێزتان بۆ په‌رستاران وهاوپیشه‌كانت له‌ڕۆژی‌ جیهانی‌ په‌رستاراندا ؟ وه‌ڵام: سه‌ره‌تا پیرۆزبایی‌ خۆم ئاراسته‌ی‌ هه‌موو په‌رستارانی‌ جیهان وبه‌تایبه‌تی‌ په‌رستارانی‌ كوردستاناكه‌م ده‌ستی‌ ماندونه‌بونیان ده‌گوشم وهیوادارم پیشه‌ی‌ په‌رستاری‌ به‌روپێش بروات و سه‌ركه‌وتوبن له‌كاره‌كانیاندا په‌رستاران چۆن جاران وه‌كوسه‌ربازێكی‌ ون كاری‌ خۆیان ئه‌نجامداوه‌ ئێستاش هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن 0داواكارم له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ زیادكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ مه‌ترسی‌ كارمه‌ندان له‌50% وه‌ بۆ 100% جێ‌ به‌جێ‌ بكات ودابین كردنی‌ كورسی‌ خوێندن ساڵانه‌ له‌په‌یمانگاو زانكۆكاندا بۆكارمه‌ندان بۆئه‌وه‌ی‌ درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن وناردنی‌ كارمه‌ندان بۆده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆ ئاشنابونیان به‌زانستی‌ تازه‌ی‌ سه‌رده‌م0
ژماره‌ی بینین:
1029
به‌روار:
12/05/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان