دابین كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌ دیدی‌ كارمه‌ندانه‌وه‌
ئه‌رشه‌د ته‌حسین له‌ میانی‌ گرنگیدانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و له‌ چوارچێوه‌ی‌ خه‌مخۆری و به‌ دوا داچوونی‌ گرفت و كێشه‌كانی‌ كارمه‌ندان و چاره‌سه‌ركردنیان, لقی سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ نیشته‌جێكردن له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تواندرا ره‌زامه‌ندی‌ ( 1000)یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن به‌ ده‌ست بهێنرێت و له‌ 15/9/2013 به‌ردی‌ بناغه‌كه‌ی‌ داندرا و له‌ 5/4/2014 زه‌وی‌ پرۆژه‌كه‌ كاری‌ بڕین و دیاریكردنی‌ تێدا كرا و به‌مه‌ش به‌شێكی‌ زۆری كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ دڵخۆش كرد به‌و ئومێده‌ی‌ بتوانن ببنه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆیان, سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خزمه‌تێكی‌ باش به‌ چینی‌ كارمه‌ندان ده‌كات به‌ڵام خودی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی سه‌رنج وتێبینیان له‌سه‌ری هه‌یه‌ و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ جۆرێك بۆچوونی‌ خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ ده‌ردبڕێت. زۆر كارێكی‌ باشه‌ و خزمه‌ته‌ به‌ كارمه‌ندان. زانا عومه‌ر نوێنه‌ری‌ سه‌ندیكا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی باش هه‌یه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌و كارمه‌ندان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌ره‌و پیری وه‌رگرتن و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕمه‌كانه‌وه‌ دێن, بۆ نمونه‌ له‌ كۆی‌ نزیكه‌ی‌ 200 فۆڕم 175 مان دابه‌ش كردوه‌ , هه‌روه‌ها رێباز محمد كه‌په‌رستاری‌ زانكۆیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ به‌ كارێكی‌ باشی زانی‌ كه‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ لقی سلێمانی‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵستاوه‌ وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌كارمه‌ندی‌ وا هه‌یه‌ 20 بۆ25 ساڵه‌ كرێچیه‌ ونه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ خاوه‌ن شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆی, به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبوونی‌ پێ ده‌درێت ئه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی خزمه‌ته‌ و جوانترین پاداشتی‌ سه‌ندیكاشه‌ بۆ كارمه‌ندان به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كارمه‌ندانی‌ كه‌م ده‌رامه‌تیش ده‌توانن لێی سوودمه‌ند بن . كارمه‌ندانی‌ نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی‌ شار گله‌ییان هه‌یه‌. فه‌رمان تالیب شوانی‌ په‌رستاری‌ زانكۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ گه‌وره‌ترین گرفت له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كۆبۆنی‌ خۆراكیان ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ ناو شاری سلێمانیه‌ به‌ریان ناكه‌وێت, بۆ نمونه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌ كۆبۆنی‌ خۆراكیان كه‌ركوك یان قه‌زایه‌كی‌ تره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار و له‌ ناو شاری سلێمانی‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كان ناتوانن سوودمه‌ند بن له‌م پڕۆژه‌یه‌. هه‌روه‌ك زانا جه‌لال په‌رستاری‌ په‌یمانگا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سووتاوی‌ و جوانكاری‌ له‌ شاری سلێمانی ‌ پشتگیری بۆچوونه‌كه‌ی‌ هاوكاره‌كه‌ی‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه‌ی‌ كارمه‌ندان كه‌ له‌ ناو شاردا خزمه‌ت ده‌كه‌ین مافی خۆمانه‌ له‌ ناو شاردا یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونمان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین زیاتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ین و به‌ كاره‌كانمان رابگه‌ین . سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندی‌ رێگره‌ له‌ سوودمه‌ندبوونی‌ گه‌نجان رێباز محمد په‌رستاری‌ زانكۆ پێی وایه ‌ كه‌ سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندی‌ رێگره‌ له‌وه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ گه‌نج و تازه‌ دامه‌زراو لێی سوودمه‌ند بن , چونكه‌ له‌ سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندیدا هه‌ر كه‌س زۆرترین خاڵی هه‌بێت ئه‌وا شانسی به‌ ده‌ست هێنانی‌ یه‌كه‌كانی‌ زیاتر ده‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌مترین خاڵ‌ كه‌مترین شانسی به‌ده‌ست هێنانی‌ یه‌كه‌كانی‌ ده‌بێت. فه‌رمان تالیب شوانی: ‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ په‌رستاری‌ زانكۆیه‌ پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر كارمه‌ندانی‌ گه‌نج و تازه‌ دامه‌زراو بتوانن له‌و یه‌كانه‌ سوودمه‌ندبن ئه‌وا خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ گه‌نجان و داهاتویان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ تازه‌ چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیه‌وه‌ و پشتگیریه‌كی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ریش پیرۆزه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌ هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن داهاتوویان مسۆگه‌ر بكه‌ن. لقی سلێمانی‌ : له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كان داین بۆ به‌ دواداچوونی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ باسكران و بۆ ئاگاداربوونی‌ زیاتر له‌ پرۆژه‌كه‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئیش و كاره‌كانی‌ سه‌ردانی‌ لقی سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیمان كرد. به‌ هاوژین عوسمان محمد لێپرسراوی‌ لق و ئه‌م سه‌رنج و تێبینیانه‌ی‌ كارمه‌ندانمان خسته‌ به‌رده‌ستی‌ و ئه‌ویش له‌ وه‌ڵام دا پێی راگه‌یاندین كه‌ سه‌رجه‌م گله‌یی و تێبینیه‌كانی‌ كارمه‌ندان به‌جێیه‌ و پشتگیری ته‌واوی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ كارمه‌ندان ده‌كه‌ن له‌ هه‌ر شوێنێك بن, به‌ نیسبه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ پێی رێنماییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئامار و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ پارێزگا كۆمه‌ڵێك مه‌رج داندراوه‌ بۆ ئه‌م یه‌كانه‌ و مه‌رجه‌كانیش بۆ سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانه‌ به‌بێ جیاوازی‌ , ئه‌وه‌شی خسته‌ روو ئه‌وان وه‌ك لقی سلێمانی‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ و گرفت و گله‌ییه‌كانی‌ كارمه‌ندان , جه‌ختیشی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌هیوان له‌گه‌ڵ‌ واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستی‌ كۆتایی پرۆژه‌كه‌ گۆڕانكاری‌ بكرێت له‌به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ داندراون و جێی گله‌یی و تێبینی‌ كارمه‌ندانن, به‌تایبه‌ت له‌ رووی نرخ و شێوازی‌ قیسته‌كان و سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندی‌, به‌رپرسی لقی سلێمانی‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ئامانجیانه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان له‌م پرۆژه‌یه‌ و له‌ پرۆژه‌كانی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سوودمه‌ندبن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی‌ شارن و له‌ ناو شار خزمه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ مافی ره‌وای‌ خۆیانه‌ له‌ ناو شار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین بكرێت به‌ڵام له‌ ئێستا دا توانراوه‌ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ هه‌یه‌, به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن ببنه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆیان. زۆر كارێكی‌ باشه‌ و خزمه‌ته‌ به‌ كارمه‌ندان. زانا عومه‌ر نوێنه‌ری‌ سه‌ندیكا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی باش هه‌یه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌و كارمه‌ندان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌ره‌و پیری وه‌رگرتن و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕمه‌كانه‌وه‌ دێن, بۆ نمونه‌ له‌ كۆی‌ نزیكه‌ی‌ 200 فۆڕم 175 مان دابه‌ش كردوه‌ , هه‌روه‌ها رێباز محمد كه‌په‌رستاری‌ زانكۆیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ به‌ كارێكی‌ باشی زانی‌ كه‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ لقی سلێمانی‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵستاوه‌ وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌كارمه‌ندی‌ وا هه‌یه‌ 20 بۆ25 ساڵه‌ كرێچیه‌ ونه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ خاوه‌ن شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆی, به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبوونی‌ پێ ده‌درێت ئه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی خزمه‌ته‌ و جوانترین پاداشتی‌ سه‌ندیكاشه‌ بۆ كارمه‌ندان به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كارمه‌ندانی‌ كه‌م ده‌رامه‌تیش ده‌توانن لێی سوودمه‌ند بن . كارمه‌ندانی‌ نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی‌ شار گله‌ییان هه‌یه‌. فه‌رمان تالیب شوانی‌ په‌رستاری‌ زانكۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ گه‌وره‌ترین گرفت له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كۆبۆنی‌ خۆراكیان ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ ناو شاری سلێمانیه‌ به‌ریان ناكه‌وێت, بۆ نمونه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌ كۆبۆنی‌ خۆراكیان كه‌ركوك یان قه‌زایه‌كی‌ تره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار و له‌ ناو شاری سلێمانی‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كان ناتوانن سوودمه‌ند بن له‌م پڕۆژه‌یه‌. هه‌روه‌ك زانا جه‌لال په‌رستاری‌ په‌یمانگا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سووتاوی‌ و جوانكاری‌ له‌ شاری سلێمانی ‌ پشتگیری بۆچوونه‌كه‌ی‌ هاوكاره‌كه‌ی‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه‌ی‌ كارمه‌ندان كه‌ له‌ ناو شاردا خزمه‌ت ده‌كه‌ین مافی خۆمانه‌ له‌ ناو شاردا یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونمان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین زیاتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ین و به‌ كاره‌كانمان رابگه‌ین . سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندی‌ رێگره‌ له‌ سوودمه‌ندبوونی‌ گه‌نجان رێباز محمد په‌رستاری‌ زانكۆ پێی وایه ‌ كه‌ سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندی‌ رێگره‌ له‌وه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ گه‌نج و تازه‌ دامه‌زراو لێی سوودمه‌ند بن , چونكه‌ له‌ سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندیدا هه‌ر كه‌س زۆرترین خاڵی هه‌بێت ئه‌وا شانسی به‌ ده‌ست هێنانی‌ یه‌كه‌كانی‌ زیاتر ده‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌مترین خاڵ‌ كه‌مترین شانسی به‌ده‌ست هێنانی‌ یه‌كه‌كانی‌ ده‌بێت. فه‌رمان تالیب شوانی: ‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ په‌رستاری‌ زانكۆیه‌ پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر كارمه‌ندانی‌ گه‌نج و تازه‌ دامه‌زراو بتوانن له‌و یه‌كانه‌ سوودمه‌ندبن ئه‌وا خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ گه‌نجان و داهاتویان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ تازه‌ چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیه‌وه‌ و پشتگیریه‌كی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ریش پیرۆزه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌ هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن داهاتوویان مسۆگه‌ر بكه‌ن. لقی سلێمانی‌ : له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كان داین بۆ به‌ دواداچوونی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ باسكران و بۆ ئاگاداربوونی‌ زیاتر له‌ پرۆژه‌كه‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئیش و كاره‌كانی‌ سه‌ردانی‌ لقی سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیمان كرد. به‌ هاوژین عوسمان محمد لێپرسراوی‌ لق و ئه‌م سه‌رنج و تێبینیانه‌ی‌ كارمه‌ندانمان خسته‌ به‌رده‌ستی‌ و ئه‌ویش له‌ وه‌ڵام دا پێی راگه‌یاندین كه‌ سه‌رجه‌م گله‌یی و تێبینیه‌كانی‌ كارمه‌ندان به‌جێیه‌ و پشتگیری ته‌واوی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ كارمه‌ندان ده‌كه‌ن له‌ هه‌ر شوێنێك بن, به‌ نیسبه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ پێی رێنماییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئامار و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ پارێزگا كۆمه‌ڵێك مه‌رج داندراوه‌ بۆ ئه‌م یه‌كانه‌ و مه‌رجه‌كانیش بۆ سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانه‌ به‌بێ جیاوازی‌ , ئه‌وه‌شی خسته‌ روو ئه‌وان وه‌ك لقی سلێمانی‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ و گرفت و گله‌ییه‌كانی‌ كارمه‌ندان , جه‌ختیشی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌هیوان له‌گه‌ڵ‌ واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستی‌ كۆتایی پرۆژه‌كه‌ گۆڕانكاری‌ بكرێت له‌به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ داندراون و جێی گله‌یی و تێبینی‌ كارمه‌ندانن, به‌تایبه‌ت له‌ رووی نرخ و شێوازی‌ قیسته‌كان و سیسته‌می‌ خاڵبه‌ندی‌, به‌رپرسی لقی سلێمانی‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ئامانجیانه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان له‌م پرۆژه‌یه‌ و له‌ پرۆژه‌كانی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سوودمه‌ندبن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی‌ شارن و له‌ ناو شار خزمه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ مافی ره‌وای‌ خۆیانه‌ له‌ ناو شار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین بكرێت به‌ڵام له‌ ئێستا دا توانراوه‌ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ هه‌یه‌, به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن ببنه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆیان.
ژماره‌ی بینین:
1203
به‌روار:
19/04/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25