له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ نه‌خۆشيیه‌كی‌ ده‌گمه‌ن توشی هاولآتییه‌ك دةبيت
ئا: نازه‌نین عوسمان عومه‌ر ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 47 ساڵه‌و ‌دانیشتوی گه‌ڕه‌كی پیریادییه‌كانه‌ له‌ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ‌، خاوه‌نی‌ هاوسه‌ره‌و كچێكی حه‌وت ساڵانی هه‌یه‌،و توشی نه‌خۆشی یه‌كی‌ ده‌گمه‌ن بوه‌و ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ به‌ده‌ست ئه‌و ده‌رده‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. عومه‌ر سێیه‌مین كه‌سی خێزانه‌كه‌یه‌تی كه‌ توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوه‌. عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت»له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیمه‌وه‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بوم، 38 ساڵه‌ به‌ده‌م ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ناڵێنم، دوو برای تریشم توشی هه‌مان نه‌خۆشی بون‌و هه‌ر به‌و نه‌خۆشیه‌ كۆچی دواییان كردوه‌. ده‌رباره‌ی هۆكاره‌ سه‌ره‌تاكانی توشبون به‌م نه‌خۆشیه‌ عومه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات «كه‌ تا ئێستا هیچ پزیشكێك هۆكاری سه‌دا سه‌دی‌ پێ نه‌وتون». هه‌روه‌ها ده‌شڵێت «نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌سه‌ر بردوه‌. تا ئێستا چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌و بۆ به‌رگه‌ گرتن له‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ی‌. كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1991 له‌نه‌خۆشخانه‌ی ناوپارێز چه‌ند پزیشكێكی‌ ئه‌جنه‌بی بوو چه‌ندین فه‌حسیان بۆ كردم و دواتر قاچێكیان بڕیمه‌وه‌.دواتریش ساڵی‌ 2005 قاچه‌كه‌ی‌ ترمیان بری یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كه‌ركوك.» عومه‌ر ووتیشی‌: «له‌م رۆژانه‌ش دا سه‌ردانی‌ وه‌زیری ته‌ندروستی‌ هه‌رێم رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شیدم كرد. وه‌ پێی راگه‌یاندم كه‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ت بۆماوه‌ییه‌و خوێنی‌ دایك و باوكتان موتابیق یه‌ك نیه‌ ده‌كرێت هۆكاری ئه‌وه‌ بێت، وه‌ چاره‌سه‌رت نیه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش». عومه‌رجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌و وتی‌:»«هیچ بژێویه‌كی ژیانم نیه‌ ته‌نها یه‌ك موچه‌ی كه‌مئه‌ندامیم هه‌یه‌ كه‌ به‌شی بژێوی رۆژانه‌شم ناكات، نه‌ك ده‌رمان و عیلاج، چونكه‌ خێزانم هه‌یه‌و دایكیشم به‌ته‌مه‌نه‌و له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌ژی، ئه‌وه‌ی خێرخواز پێم نه‌دات نیمه‌« تیمیكی‌ پزیشكی‌ كه‌پێكهاتبوو له‌ چه‌ند پزیشكێكی‌ پسپۆر به‌یارمه‌تی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ هه‌ستان به‌دروست كردنی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشی یه‌وه‌. ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب به‌رپرسی نوسینگه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌وه‌ وتی‌: «دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌بوونی‌ نه‌خۆشێك له‌ ناحییه‌ی‌ شۆرش گه‌ره‌كی‌ پیریادییه‌كان كه‌ ده‌ست و په‌نچه‌كانی‌ هه‌ڵده‌وه‌رین و ده‌بنه‌ برین، وه‌ك سه‌ندیكاكانی‌ كارمه‌ندان و پزیشكان به‌ هاوكاری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ هه‌ستاین به‌دروست كردنی‌ تیمیكی‌ پزیشكی‌ كه‌پێكهاتبوو له‌ چه‌ند پزیشكێكی‌ پسپۆر بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشی یه‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك و به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، وه‌هه‌روه‌ها پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌و هۆكاری‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ی‌ كه‌ سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی‌ بۆ ئه‌نجام درا. وه‌ هه‌موو پاڵپشتی یه‌كمان بۆ ده‌ربری كه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ ئێمه‌ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كه‌ی‌ ئاماده‌ین. له‌ كۆتایدا تیمه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ كه‌ئه‌مه‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌گمه‌نی‌ بۆماوه‌ی‌ كوشنده‌یه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ مه‌ترسی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ بو كه‌سانی‌ ده‌ورو به‌ر نییه‌. دكتۆر گۆران محیه‌دین حمه‌ره‌زا پزیشكی‌ پسپۆری هه‌ناوی‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ سه‌ندیكا كه‌سه‌ردانی‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی‌ كردوه‌ ووتی‌:»ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ نه‌خۆشی یه‌كی‌ زكماكی‌ یه‌و زیاتر ده‌ماره‌كان ده‌گرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌په‌له‌كانی‌ ده‌ست و قاچ دایه‌.وه‌ئه‌مه‌ له‌و نه‌خۆشی یه‌ ده‌گمه‌نانه‌یه‌ كه‌ توشی ره‌گه‌زی‌ نێر ده‌بێت بۆیه‌ وه‌ك ده‌بینی‌ له‌ خێزانه‌كه‌یاندا ته‌نها كوره‌كان تووش بوونه‌«. هه‌روه‌ها دكتۆر گۆران سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ وتی‌:»ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ ده‌ست و قاچیان هه‌ستی‌ گه‌رمی یا ساردیان زۆر باش نیه‌ یا برینی‌ لێ بێت پێ نازانێت یا شتێكی‌ به‌ركه‌وێت هه‌ستی‌ پێ ناكات، بۆیه‌ ورده‌ ورده‌ وای‌ لێ دێت ده‌گاته‌ حاڵه‌تێك له‌وانه‌یه‌ په‌نجه‌كانی‌ لێ بێته‌وه‌ پێی نازانێت.» وه‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ نه‌ڤایرۆسی یه‌ نه‌به‌كتریای‌ یه‌ به‌س بۆماوه‌ی یه‌و له‌ كوره‌كانه‌وه‌ ده‌ڕوات وه‌ ئیحتماله‌ له‌و جۆره‌ش هه‌بێت توشی ره‌گه‌زی‌ مێ ببێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی‌ ئه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توشی نێر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ دكتۆر گۆران وتیشی:»به‌ نیسبه‌ت چاره‌سه‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ری بنبڕی‌ نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌بێت ئاگای‌ له‌ خۆی بێت ده‌ست و قاچی‌ برین نه‌بێ، وه‌ هه‌ندێك كاری قورس هه‌یه‌ نه‌یكات و ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێش بێت ده‌بێت وازی‌ لێ بێنێت، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی تری هه‌بێت ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكات» وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ وتی» نه‌خۆشی یه‌كه‌ ده‌گمه‌نه‌و حاڵه‌ت هه‌بوه‌ به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوه‌، به‌ هۆی نه‌خۆشی یه‌وه‌ بوه‌ بۆنمونه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ بوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ی‌ ئه‌مان نه‌ به‌ هۆی شه‌كره‌وه‌ نه‌ هیچ نه‌خۆشی تر».
ژماره‌ی بینین:
1270
به‌روار:
30/03/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25