دكتۆر سۆران عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار ‌
زریان جاف ئیشك: نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار له‌چه‌ند به‌ش پێك هاتووه‌؟ ئایا له‌هه‌موو به‌شه‌كانیش نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌كرێت؟ ئایا بووه‌ نه‌خۆش سه‌ردانی‌ به‌شێك له‌و به‌شانه‌ی‌ كردبێت و پزیشكی‌ پێویستان له‌به‌رده‌ست نه‌بووبێت , ناچار بوو بێت سه‌ردانی‌ شاره‌كانی‌ وه‌كو سلێمانی‌ هه‌ولێر بكات بۆ چاره‌سه‌ر؟ دكتۆر سۆران: به‌شی‌ مندالان, به‌شی‌ هه‌ناوی‌, به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌, به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ شكاوی‌, به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ قورگ و لوت و گوێ‌, به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گورچیله‌, به‌شی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ چاو, به‌شی‌ تاقیگه‌,ڕاهێنانی‌ سروشتی‌ , به‌ڵێ‌ له‌هه‌موو به‌شه‌كانیش نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌كرێت. به‌ڵێ‌ ئه‌و حاڵه‌ تانه‌مان زۆره‌ ,چونكه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پزیشكی‌ پێویستی‌ نیه‌ كه‌ پسپۆربێت له‌و بوارانه‌دا, یاخود ئێمه‌ ئامێری‌ پێویستمان نیه‌. ئیشك: تاچه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار ئامێری‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ وه‌كو پێویست بۆ دابین كراوه‌؟ دكتۆر سۆران: ده‌توانم بڵم ئه‌و ئامیرانه‌ی‌ بۆنه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ دابین كراوه‌ نزیكه‌ی‌ 60% , زۆر داوامان كردوه‌ كه‌ هه‌موو ئامێره‌ پزیشكیه‌كانمان بۆدابین بكرێت, به‌ڵام هه‌ر جارێك به‌بیانویه‌ك داواكه‌مان دوا ده‌خرێت. ئیشك: تاچه‌ند ئه‌و دكتۆرانه‌ی‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ كاتاندا هه‌ن هاوكاری‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن یاخود یارمه‌تی‌ ده‌ری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌تان ده‌كه‌ن؟ دكتۆر سۆران: به‌گوێره‌ی‌ پێویست هاوكاری‌ نه‌خۆشه‌كانن , چونكه‌ ئه‌وان كاره‌كانیان دیاری‌ كراوه‌, بۆنمونه‌ له‌ به‌شی‌ قورگ و له‌ت و گوێ‌ , نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌تانی‌ قورگ كه‌ده‌نگه‌ژێیه‌كانی‌ بۆلاده‌به‌یت پێویستیمان به‌ شوێنێك هه‌یه‌ كه‌ چاودێری‌ وردی‌ تێدا بكرێت , به‌ڵام له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئه‌و شوێنه‌ نیه‌. ئیشك: ئایا بچوكی‌ بینای‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كێشه‌ی‌ بۆ دروست نه‌كردون ؟ دكتۆر سۆران: به‌ڵێ‌, ده‌توانم بڵێم به‌شی‌ زۆری‌ كێشه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ بچوكی‌ بیناكه‌مانه‌ , وه‌كو چۆن ده‌ڵن لادێ‌ ماڵی‌ بچوك و كه‌می‌ تێدایه‌ هه‌رماڵه‌و له‌ جێگایه‌كه‌, نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و لادێ بچوكه‌یه‌ , كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كیمان بینایه‌ داوامان كردوه‌ چه‌ند بینایه‌كمان بۆ دروست بكرێت له‌ بودجه‌ی‌ 2014 له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان بڕیاری‌ دروست كردنی‌ كلینكی‌ ڕاوێژكاریان بۆداوین له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری‌ تالاسیما یه‌ك بینایان بۆ بكه‌ن. داوامان كردوه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ 292 قه‌ره‌وێڵه‌یمان بۆ دروست بكرێت, به‌ڵام جارێ وه‌ڵامان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ . ئیشك: ئایا ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ ئێوه‌دا هه‌یه‌ به‌شی‌ نه‌خۆشه‌كانتان ده‌كات؟ هه‌ندێك له‌نه‌خۆشه‌كان گله‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌رمانیان پێناده‌ن پێیان ده‌وترێت بڕۆن له‌ده‌ره‌وه‌ بیكڕن . دكتۆر سۆران: نه‌خێر, ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ ئێمه‌دا هه‌یه‌ به‌به‌راورد به‌ ڕێژه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانمان ده‌كه‌ن كه‌من به‌ش ناكه‌ن, بۆنمونه‌ به‌پێی‌ ئاماری‌ دوومانگ له‌مه‌و پێش 6هه‌زار نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌نمان هه‌یه‌ كه‌له‌ئێستا دا زیاتر بووه‌ , به‌م بری‌ 75 ملیۆن دینارمان هه‌یه‌ بۆمانگێك ئه‌مه‌ له‌كاتێك دا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نها به‌شی‌ نه‌خۆشه‌ درێژخایه‌نه‌كه‌ش ناكات ,چ جابگاته‌ به‌شه‌كانی‌ تریش. كه‌تیمێكی‌ ڕاوێژكاری‌ كه‌سه‌رله‌به‌یانی‌ دێت بۆ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆبه‌شه‌كانی‌ تر ,بۆیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ بۆمان دابین كراوه‌ كه‌مه‌ .هه‌روه‌ها ڕێنمایه‌كی‌ وامان بۆنه‌هاتوه‌ كه‌پێمان بڵێت ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ بكڕن یاخود ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ مه‌كڕن, دابین كردنی‌ ده‌رمان ده‌بیت له‌لایه‌ن كۆگای‌ ده‌رمانه‌وه‌ بێت سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌, به‌ڵام كۆگای‌ ده‌رمان هه‌ڵناستێت به‌و ئیشه‌ و پاره‌یان داوه‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ ئێمه‌ له‌و بڕه‌پاره‌یه‌ 75ملیۆن دینارمان به‌ركه‌وتوه‌ , بۆیه‌ له‌مانگێكدا ده‌توانین به‌پێی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆمان دابین كراوه‌ ده‌رمان بكڕین. بۆیه‌ ئه‌مه‌ خۆدزینه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیانه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ له‌كێشه‌كان. وه‌كو به‌ڕێوبه‌رێك داوام كردوه‌ كه‌ ئه‌وبه‌شه‌ پاره‌یه‌ی‌ ئێمه‌ هه‌ڵبگیرێت بچێته‌ سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ و خۆی‌ هه‌مووشتێكمان بۆ دابین بكات. ئیشك: چ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك به‌زۆری‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لاردا ده‌كرێت؟ دكتۆر سۆران: به‌زۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ قورگ و لوت و گوێ‌, نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌, ڕۆژانه‌ش من خۆم وه‌كو پزیشكێ پسپۆر نزیكه‌ی‌ 15 نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌م كه‌سه‌ردانم ده‌كه‌ن . ئیشك: نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار به‌حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كه‌ له‌ قه‌زایه‌كی‌ گه‌وره‌دا له‌ چه‌ند قه‌ره‌وێڵه‌ پێك هاتووه‌؟ دكتۆر سۆران: وه‌كو پۆلێن كردن بڵێیت پۆلێن نه‌كراوه‌ ,به‌ڵام ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی‌ 50 قه‌ره‌وێڵه‌یه‌, ژووری‌ وا هه‌یه‌ 6 قه‌ره‌وێڵه‌ی تێدایه‌ ژووری‌ واش هه‌یه‌ 10 قه‌ره‌وێڵه‌ی‌ تێدایه‌, به‌پێی‌ گه‌وره‌ی‌ و بچوكی‌ ژووره‌كه‌ ده‌گۆڕێت , ئیشك: نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ چه‌ند دكتۆری‌ پسپۆری‌ هه‌یه‌؟ دكتۆر سۆران: نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ كه‌لار 52 دكتۆری‌ پسپۆری‌ هه‌یه‌.
ژماره‌ی بینین:
993
به‌روار:
30/03/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان