«كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ پیشه‌نگی‌ خزمه‌تكردنن،پێوسته‌ به‌یاسا مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت»
چاوپێكه‌وتنی ئێشك بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنج ورای‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ یاساو ناوه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بزانین و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ڕای‌ گشتی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌سه‌ر دورست بكه‌ین و رۆشنبیری‌ یاسایی‌ به‌ئه‌رك مافه‌كانمان ئاشنا بكه‌ین و ناوه‌نده‌كانی‌ بریاری‌ به‌ئاگابهێنین له‌چاوپێكه‌تنێكماندا له‌گه‌ڵ خاتوو (گه‌شاو ساڵح) كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ و مافناس، چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌كرد: ئێشك: مافه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ بواری پیشه‌یدا دوای‌ ده‌وامی‌ فه‌رمی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی واتا كاركردنی‌ كارمه‌ندان له‌ نۆرینگه‌كاندا؟ وه‌ڵام: مافی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌بواری‌ پیشییدا به‌ پێی‌ خواست و داواكاریه‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ نییه‌ چونكه‌ ده‌رفه‌تێكی‌ باش نه‌ره‌خساوه‌ بۆیان كه‌كار بكه‌ن له‌نۆرینگه‌كاندا, ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌ئه‌رك و ماندوبونیان له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌ له ‌هه‌موو بواره‌ جیاجیاكاندا كاریان پێده‌كریت و شوینی‌ پزیشكیان پێ‌ پر ده‌كرێته‌وه‌ سه‌ره‌رای‌ كاره‌كانی‌ خۆیان به‌ڵام له‌نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كان و ده‌رمانخانه‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ خۆیان ئاسته‌نگ ده‌هێنرێته‌ رێگه‌یان. په‌ندێكی‌ كوردی‌ هه‌یه‌ (بانێكه‌و دووهه‌وایه‌). بۆیه‌داواكارین ئه‌رك و مافه‌كانی‌ كارمه‌ند به‌یاسا ده‌ستنیشان بكرێت له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا ویاسا كۆنه‌كان یاسای‌ ساڵی‌1962 له‌گه‌ڵ ئاستی‌ زانستی‌ پێشكه‌وتنه‌كانی‌ سه‌رده‌م یه‌كناگرێته‌وه‌ و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ پێشه‌نگی‌ خزمه‌تكردنن له‌ناوه‌ندی ‌ته‌ندروستیدا پێویسته‌ مافه‌كانیان به‌ یاسا بسه‌لمێنرێت و ده‌سته‌به‌ر بكرێت و له‌رێگه‌ی‌ پرۆژه‌یاسا وه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكرێت. ئێشك: سه‌رنجتان له‌سه‌ر دواین بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و پێدانی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ (16) ئایتمی ده‌رمان؟ وه‌ڵام: ده‌رچونی‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌روی‌ یاسایییه‌وه‌ دانپیانانه‌ به‌كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ده‌رمان له‌چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایدا كه‌بگونجێ‌ له‌گه‌ڵ ئاستی‌ زانستی‌ و پیاده‌ كردنی‌ مافه‌ پیشه‌ییه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن له‌دوای‌ ده‌وامی‌ ره‌سمی‌ كه ‌كارمه‌ند له‌نورینگه‌كانی‌ خۆیاندا ئه‌توانن مامه‌ڵه‌ به‌ شانزه‌ ئایتمی‌ ده‌رمانه‌وه‌ بكه‌ن و به‌و ئومێده‌ی‌ هه‌موان بتوانین خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ناوه‌نده‌كانی‌ ته‌ندروستیدا پێش بخرین و خزمه‌تی‌ زیاتر به‌هاوڵاتیان بكه‌ن, ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیه‌ بۆ به‌یاسایكردنی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی.‌ ئێشك: هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی‌ باڵاو وه‌زاره‌تی پلاندانان و ته‌ندرستی‌ تا چه‌ند به‌ گرنگ ده‌زانیت تاوه‌كو به‌ گوێره‌ی‌ پێویست كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ بواری پیشه‌ جیاوازو پسپۆرییه‌كان بۆ ناوه‌ندی ته‌ندروستی‌ دابین بكات؟ وه‌ڵام: هه‌ماهه‌نگی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ خوێندنی‌ باڵاو پلان دانان و ته‌ندروستی‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر پلانێكی‌ باشترو دراسه‌یه‌كی‌ زیاتر بكرێت بۆ گه‌یشتنی‌ كارمه‌ندان به‌مافه‌كانی‌ خۆیان . داواكارین له‌وه‌زاره‌تی‌ خویندنی‌ باڵا هه‌لی‌ خوێندن بره‌خسێنێت بۆ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌ و پیشه‌یی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی‌ كۆلێژی‌ تایبه‌ت به‌پیشه‌ ته‌ندروستیه‌كان. وه‌گۆرینی‌ به‌شه‌ پزیشكیه‌كانی‌ په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به‌ كۆلێژی‌ پۆلۆته‌كنیك كه‌ته‌نها به‌ش‌ بی‌ به‌ش كراوه‌ له‌م گۆرانكاریه‌. بۆیه‌ داوا له‌وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌م داواكارییه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن وبخرێته ‌بواری‌ جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكاریانه‌ی‌ كارمه‌ندان جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ناڕه‌زایی‌ فشاری‌ رێكخراوه‌یی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌گرینه‌ به‌ر بۆ دابینكردنی‌ مافه‌كانمان. ئێشك: چ خوێندنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه‌ بۆ ئاستی‌ زانستی‌ و ئه‌كادیمی ده‌رچوانی په‌یمانگا و تا چه‌ند سیستمی‌ خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی كادری شاره‌زا و پسپۆر له‌ ناوه‌نده‌كاندا جێبكاته‌وه‌؟ وه‌ڵام: ئاستی‌ زانستی‌ و ئه‌كادیمی‌ ده‌رچوانی‌ په‌یمانگا به‌بۆچونی‌ خۆم به‌باشی‌ نازانم ئه‌ویش ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ بۆ خراپی‌ سیسته‌می‌ خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا ده‌توانین بڵێن ئه‌وه‌نده‌ی‌ سیسته‌می‌ خوێندن له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا ناوه‌ندێك بوه‌ بۆپێگه‌یاندنی‌ فه‌رمانبه‌ر به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ كادری‌ شاره‌زاو پسپۆر پێ‌ بگه‌یه‌نێت. هه‌رچه‌نده‌ گه‌نجان و خوێندكارانی‌ وڵاته‌كه‌مان زۆر به‌ هره‌مه‌ندو زانست خوازو داهێنه‌رن ئه‌گه‌ر پلان وسیسته‌می‌ باش هه‌بێت. ئێشك: رۆڵی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ كوردستان له‌ خزمه‌تكردنی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ وه‌ڵام: وه‌ك كارمه‌ندێكی‌ ته‌ندروستی‌ رۆلی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ زۆر باش ده‌بینم و به‌رز ده‌نرخێنم چونكه‌ داكۆكیكارێكی‌ سه‌ر سه‌ختی‌ كارمه‌ندانه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌ و ئینتیمای‌ سیاسی‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ماف و ئامانجه‌ پیشه‌ییه‌كانیان. سه‌ندیكا به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و كۆشش دابوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نیشته‌جێبونی‌ كارمه‌ندانی‌ پیشه‌یی‌ چاره‌سه‌ر بكات ئه‌ویش به‌دابینكردنی‌ زه‌وی‌ نیشته‌جێبون و دابه‌شكردنی‌ فۆرمی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ ناو شاری‌ سلیمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ جگه‌ له‌و ده‌ستكه‌وتانه ‌پێناسه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ داناوه‌ كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ خاوه‌نی‌ بریارو كه‌سایه‌تی‌ خۆیه‌تی‌ له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كاندا.
ژماره‌ی بینین:
982
به‌روار:
30/03/2014
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان