سووده‌كانی ماست چیه‌؟
خواردنی ماست و سوده‌كانی چیه‌ بۆ ته‌ندروستیمان له 19 خاڵ بێ ئه‌وه‌ی بزانین سوده‌كانی چیه‌ بۆ ته‌ندروستیمان هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌ ئاره‌زووی خواردنی ماست ده‌كات, پسپۆڕێكی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌سوده‌كانی ماست ده‌كات. 1 - خواردنی ماست كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناوچه‌ی سك ”‌ ورگ”‌ ناهێڵێت. 2- چه‌ند به‌كتریایه‌كی به‌سودی تێدایه‌ هاوكاره‌ له‌هه‌رسكردنی خۆراك و نه‌هێشتنی غازاتی ڕیخۆڵه‌كان و كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ ده‌كات له‌خۆراكه‌ زیاده‌كان هه‌روه‌ها ڕزگاركردنت له‌زنجیره‌یه‌ك به‌كتریا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناخۆشكردنی بۆنی ده‌م وا باشه‌ شه‌وانه‌ پێش خه‌وتن كه‌مێك ماست بخورێت. 3- چه‌ورییه‌كانی ناو له‌ش ده‌سوتێنێت وماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات، ڕێگرتن له‌دروستبونی خانه‌ی نوێی چه‌وری. 4- خۆراكێكی چاره‌سه‌ری باشه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و توانای له‌سه‌ر چالاككردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش. 5- ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌. 6- به‌رگری هه‌وكردن ده‌كات به‌هۆی مشه‌خۆره‌كانه‌وه‌. 7- پرۆتینی ناو ماست ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن. 8- چه‌ندین ڤیتامینی به‌سودی تێدایه‌ وه‌ك ”‌ 1ب ، 2ب ، 5ب، 6ب، 12ب ، ك ‌9- ماده‌ی لاكتوز باشیلسی تێدایه‌ ئه‌وه‌ش میكرۆبێكی میكرۆسكوبیه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی نه‌خوازراون وه‌ك پاككردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كان و له‌ناوبردنی له‌85% ی میكرۆبه‌ زیان به‌خشه‌كان. 10- یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی به‌ ئاسانی هه‌رس ده‌بێت ئاسانتر له‌شیر. 11- زۆر به‌سوده‌ بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ 12- نیشانه‌كانی پیری دواده‌خات و پێست بریقه‌دارو نه‌رم ده‌كات 13- هێڵێكی به‌رگری به‌هێزه‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌دیواری ده‌ماره‌كان ڕاده‌گرێت. 14- گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنی سكچون و ئاره‌زوی خواردن ده‌كاته‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش ڕاده‌گرێت. 15- به‌سوده‌ له‌كاتی هه‌وكردنی جگه‌ر و لاواز بونی گورجیله‌ ده‌ركه‌ری غازاته‌. 16- مێشك هێورده‌كاته‌وه‌. 17- هاوكاره‌ له‌دابه‌زانی كێش. 18- به‌ سوده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕیخۆڵه‌كانیان لاوازه‌ هه‌روه‌ك بۆ قه‌بزی و سكچون له‌هه‌مان كاتدا و هه‌وكردنی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌كان.19- له‌ته‌مه‌نی ده‌مانگیه‌وه‌ پێویسته‌ بدرێت به‌منداڵ.
ژماره‌ی بینین:
860
به‌روار:
09/10/2016
بیروڕاکان
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان