دكتۆر صادق عزیز خۆشناو پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی‌ :
نازه‌نین عوسمان نه‌خۆشی یه‌كانی‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی(غودده‌)یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ توشی‌ ڕژێنه‌كانی‌ لای مل ده‌بن و چه‌ندان و كێشه‌و گرفت بۆ كه‌سی توش بوو دروست ده‌كات، نه‌خۆشی یه‌كه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا ده‌ركه‌وێت.دكتۆر صادق عزیز خۆشناو پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌لاَمی‌ دایه‌وه‌: پرسیار: رژێنه‌كان چین؟ده‌كرێنه‌ چه‌ند به‌شه‌وه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ دا د.صادق عزیز: رژێنه‌كان به‌ شێكن له‌سیسته‌می‌ له‌ش وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ دوو جۆر ئیندوكران و ئیكسۆكراین ئیندۆكراین ئه‌و رژێنانه‌ن كه‌ هۆرمۆنه‌كان دروست ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ هۆرمۆنه‌كان ده‌خه‌نه‌ ناوخوێن واته‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی‌ ده‌ری ده‌كات پێی ده‌ڵێن هۆرمۆن و ده‌یكه‌نه‌ ناو خوێن و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئۆرگانانه‌ی‌ كه‌ كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن رژێنه‌كانی‌ ئیكسۆكراین:ئه‌و رژێنانه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی‌ ده‌ریده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن ئه‌نزیم راسته‌وخۆ بۆناو كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس بۆنمونه‌:په‌نكریاس و مه‌عیده‌ واته‌ راسته‌وخۆ بۆناو كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسه‌و ناچێته‌ ناو خوێن. رژێنه‌كان به‌رپرسن له‌ ڕێكخستنی‌ زۆرێك له‌ چالاكی یه‌كانی‌ له‌ش وه‌كو گه‌شه‌ی‌ له‌ش و رێكخستنی‌ لایه‌نی‌ سیكسی وه‌هه‌روه‌ها رێكخستنی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش یاخود هاوسه‌نگی‌ نێوان خانه‌ی‌ مردوو خانه‌ی‌ زیندوو پرسیار: رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌ چیه‌و سه‌ربه‌چی‌ جۆره‌ رژێنێكه‌؟ د.صادق: رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌ رژێنێكه‌ لویه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێشه‌وه‌ی‌ مل و واته‌ له‌لای راست و له‌لای چه‌پ له‌هه‌ر لایه‌ك له‌ نزیكه‌ی‌ 5_6سم نێوانیان به‌ پردێك به‌ستراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك پیتی‌ Hئینگلیزی‌ لێدێت به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی هه‌یه‌ زۆرجار نه‌خۆش وا ده‌زانێت رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌ له‌ ئه‌صل دا نیه‌ به‌لاَم تووشی بوه‌، به‌لاَم له‌ ئه‌صل دا خۆی هه‌یه‌.ئیشی‌ ده‌ردانی‌ هۆرمۆنه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ رژێنه‌كانی‌ ئیندۆكراین واته‌ هۆرمۆنه‌كانی‌ كه‌ دروستی‌ ده‌كات راسته‌وخۆ ده‌یخاته‌ ناو خوێنه‌وه‌ كه‌ دوو مادده‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌رده‌دات كه‌ ئه‌ویش(T3_T4)كه‌ سایرۆید گلاندیان پێده‌ڵێن كه‌ راسته‌وخۆ كۆنترۆڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هۆرمۆنێكی‌ تره‌وه‌ كه‌ له‌ مێشكه‌وه‌ ده‌رده‌درێت. كه‌هه‌ردووكیان واته‌ (T3_T4) كه‌به‌رپرسن له‌ زۆرێك له‌ چالاكی یه‌كانی‌ له‌شی مرۆڤ. به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ مرۆڤ ناتوانێت بژی‌ به‌ بێ رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌. پرسیار: فرمانه‌ سه‌ره‌كی یه‌كانی‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌ چین؟ د.صادق: فرمانه‌ سه‌ره‌كی یه‌كانی‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌: ده‌ردانی‌ مادده‌ی‌ (T3,T4) كه‌ رێگه‌ی‌ ئه‌مه‌وه‌ هه‌موو میتابۆلیزمه‌كانی‌ له‌ش رێكده‌خه‌ن. میتابۆلیزم واته‌ ئه‌و كارلێكه‌ كیمیاییانه‌ی كه‌ له‌ خانه‌كان رووده‌ده‌ن و ده‌بێته‌ هۆی دروست بوون یان به‌كارهێنانی ووزه‌, رێكخستنی‌ هاوسه‌نگی‌ له‌ نێوان خانانه‌ی‌ دروست ده‌بن و ئه‌و خانانه‌ی‌ كه‌ ده‌مرن له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌كی‌ له‌ش، یه‌كێك له‌و نیشانه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هۆرمۆنه‌كه‌ له‌ له‌ش كه‌م بێت ئه‌وه‌ ئه‌قل و مێشكیش وه‌ك پێویست دروست نابێت، ئه‌وكاته‌ كه‌م ئه‌قلیش ده‌رده‌چێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هۆرمۆنی‌ له‌ هه‌موو له‌شه‌وه‌ ته‌داخول ده‌كات. هیچ ئۆگانێك نیه‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ری نه‌بێت، كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ و كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و ....هه‌موو كۆئه‌ندامه‌كانی‌ تری له‌ش. هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی له‌ش و حه‌زی خواردن و دروست بوونی پرۆتین و كاربۆهیدرات و چه‌وری رێك ده‌خات. پرسیار: ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ تووشی رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌ ده‌بن چین؟ د.صادق: نه‌خۆشی یه‌كان ده‌توانین به‌دوو سێ شێواز دابه‌ش بكه‌ین: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی‌ زۆری ئه‌و هۆرمۆنه‌ی‌ كه‌ ده‌ری ده‌دات، ئه‌گه‌ر زۆری ده‌ردا ئه‌وا پێی ده‌ڵێن زۆر یا خود هه‌ندێكجار زاراوه‌ی‌ ژه‌هراوی به‌كاردێنین. وه‌ ئه‌گه‌ر هۆرمۆنه‌كه‌ كه‌م بوو یاخود هۆرمۆنه‌كه‌ی‌ كه‌م ده‌ردا ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌ ته‌مه‌ڵ یا سست یا لاواز؟ دووه‌میان: به‌ گوێره‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی یه‌كه‌ واته‌ گه‌وره‌ بوونی‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی یه‌كه‌ (غودده‌كه‌). كه‌ چۆن گه‌وره‌ بووه‌, هه‌مووی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رێك پێكه‌وه‌ گه‌وره‌ بوه‌ یا به‌شێوه‌ی گرێ گرێ گه‌وره‌ بوه‌ یا ته‌نها گرێی تێدایه‌. پرسیار: نیشانه‌كانی‌ زیاد بوونی‌ هۆرمۆنی‌ رژێنی‌ ده‌ره‌قی‌؟ د.صادق: نیشانه‌كانی‌ زیاد بوونی‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ بریتی یه‌: 1_ئه‌و كه‌سه‌ هه‌موو كات توره‌و عه‌سه‌بیه‌ 2_تێكچونی‌ خه‌و ئه‌و كه‌سه‌ خه‌وی‌ ده‌زرێت و خه‌وی‌ لێناكه‌وێت 3_هه‌موو كات حه‌زی‌ له‌ سه‌رمایه‌ به‌ گه‌رما تێكده‌چن ئه‌گه‌ر زستانیش بیت هه‌ر حه‌زی‌ له‌سه‌رمایه‌. 4_له‌شی گه‌رمه‌ ده‌ستی‌ ئاره‌قه‌ ده‌كات وناوچه‌وانی‌ ئاره‌قه‌ ده‌كات. 5_ده‌ستی‌ ده‌له‌رزی‌ كه‌پێشتر وا نه‌بوه‌ 6_هه‌موو كات قه‌له‌قه‌و له‌ دڵه‌ راوكێ دایه‌ و زۆر ده‌جوڵێ وناتوانی‌ دابنیشێ‌ به‌ هێمنی. 7_خواردن زۆر ده‌خوات و لاوازیش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ له‌ له‌شی زۆر زۆره‌ هاوسه‌نگی‌ خانه‌كانی تێكده‌چێت. 8_ دڵه‌كوته‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ پێشتر ئه‌وه‌ی‌ نه‌بوه‌ كه‌ به‌ كارێكی‌ كه‌م تووشی ده‌بێت. 9_ له‌ ئافره‌تان سوری مانگانه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ یا زۆرجار نامێنێت. پرسیار: چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ چۆنه‌؟ د. صادق: ده‌بێت ده‌رمان به‌كار بێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ زۆرن كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ حه‌ب هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ لێره‌دا ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ ئارامی‌ و ته‌حه‌مولی ده‌وێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كاندا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ده‌كرێت به‌ سێ به‌ش: *به‌شێوه‌ی‌ حه‌ب كه‌ هه‌ندێجار بۆ ماوه‌ی‌ ساڵ و نیوێك یا دووساڵ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت. كه‌ له‌ هه‌مووی‌ گرنگتره‌ ده‌بێت نه‌ خۆش سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی بكات دوو مانگ جارێك له‌وێ پشكنینی‌ هۆرمۆنی‌(T3,T4)ی‌ بۆ بكرێت و به‌پێی زۆری‌ و كه‌می‌ ئه‌وان حه‌به‌كه‌ی‌ بۆ دا ده‌نرێت. *به‌ شێوه‌ی‌ تیشك لێدان واته‌ تیشك له‌ غوده‌كه‌ ده‌درێت، به‌لاَم لێره‌ دابێت تا له‌ژیاندا ماوه‌ رۆژانه‌ حه‌بێك ده‌خوات وه‌ك به‌دیلی‌ غوده‌كه‌ چونكه‌ غوده‌كه‌ كاریگه‌ری نامێنێت به‌ تیشكه‌كه‌. *به‌ نه‌شته‌رگه‌ری: كاتێك چاره‌سه‌ره‌كانی‌ تر دیكه‌ سوودی‌ نه‌بوو ئه‌و كاته‌ نه‌شته‌رگه‌ری به‌ كاردێت. د.صادق عزیز خۆشناو له‌دایك بووی‌ ساڵی‌ 1975 ده‌رچوی‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین 1999، بۆرد (دكتۆرا) له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی 2006 ئیستا پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ج. س .ب/ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی پزیشكی.
ژماره‌ی بینین:
1878
به‌روار:
26/11/2013
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌      

زیاتر
1 بۆ 16 له‌ کۆی 25
    
ئایا سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ كوردستان به‌ده‌م خواستی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروسییه‌وه‌یه‌؟



ریکلام
بڵاوکراوه:‌
بڵاوکراوەکان